Accessibility links

تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە دۆحە کۆدەبنەوە


کاربەدەستێکی قەتەری ڕایگەیاند، نوێنەرانی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان و ڕۆژی شەممە کۆبونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا، ماوەیەکی کورت پاش ئەوەی پرۆسەی وتووێژی ئاشتی لە دۆحە دەستیپێکرد.

موتڵەگ ئەلقەحتانی ، شاندی تایبەتی وەزیری دەرەوەی قەتەر بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، هەردوولا بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وتووێژەکان پێکەوە دانیشتن.

پێشتر تاڵیبان ڕەتیکردەوە دانوستان لەگەڵ حکومەتدا بکات، و ڕەوایەتی حکومەتی خستبۆ ژێر پرسیارەوە. وتووێژەکان بەرهەمی ڕێککەوتنی مانگی دووی نێوان ئەمەریکا و تالیبانە.

XS
SM
MD
LG