Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت ئامادەیە ناوبژی هەر وتووێژێک لەسەر تورکیا و قوبرس بکات


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە بە قوبرسی ڕاگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە ناوبژی لە هەر وتووێژێکدا بکات لەگەڵ تورکیا لەسەر گەڕان و دەرهێنانی نەوت و غاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئاڵۆزی دەیان ساڵەی نێوان تورکیا و قوبرسی کە یۆنان پشتیوانی دەکات، ئەم ساڵ گەیشتە لوتکە بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەسەر مافە بازرگانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەو ناوچەیەی کە بە ناوچەیەکی کە بڕوادەکرێت دەوڵەمەندبێت بە غازی سروشتی.

لاڤرۆڤ لە کۆبونەوەی لەگەڵ نیکۆس ئاناستازیدس سەرۆکی قوبرس لە نیکۆسیا، ڕایگەیاند " سەبارەت بە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ تورکیادا، ئێمە ئامادەین وتووێژەکان بەرەوپێشبەرین بە شێوەیەک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت و بڕیارەکاندادپەروەرانە و لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت".

پاشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " هەر هەنگاوێک کە ببێتە مایەی زیاتر ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەلایەن ڕوسیاوە مایەی قبوڵکردن نییە."

تورکیا و یۆنانی هاوپەیمانی ناتۆ لە ململانێدان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی دەریای ناوەڕاست. ئانکەرە مافەکانی قوبرس بۆ گەڕان بە دوای غازی سروشتنی لە ناوچەکانی دەریای دەوروبەری دورگەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

XS
SM
MD
LG