Accessibility links

تیک تۆک لە نێوەندی ململانێی نێوان ئەمەریکا و چین


ئەم ماوەیە کاتیکی زۆر نیگەرانییە بۆ ئەو ملیۆنان ئەمەریکاییانەی کە تۆڕی تیک تۆک بەکاردەهێنن کە هی کۆمپانیایەکی چینییە.

مەترسیەکان زۆرن.

حکومەتی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە نیگەرنییە ئاسایشییەکان، هەتا 15 ی مانگی 9 ی بەو کۆمپانیایە داوە بیفرۆشێت یان لە وڵاتەکە دەربچێت.

کۆمپانیای ByteDance ئەو کۆمپانیا چینییەی کە خاوەنی تیک تۆکە، بە پێی راپۆرتان لە ئێستادا تاوتوێی فرۆشتنی لەگەڵ چەند کۆمپانیای کڕیاردا دەکات لەناویاندا مایکرۆسۆفت و واڵمارت.

وە حکومەتی چین یاساکانی هەناردەکردنەکەی گۆڕیوە سەبارەت بە ئەوەی چ بەشێکی تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە دەکرێت لە مامەڵەکەدا بێت بۆ دوورخستنەوەی بەشێکی بەهێزی سیستمی بەرنامەکە ئەوەیش تایبەتمەندی "For You" ی بەرنامەکەیە کە پێشنیاری ئەوە دەکات چ ڤیدیۆیەکی کورت بەکارهێنەرێکە دەتوانێت دواتر بیبینێت.

شارەزایان دەڵێن هەرچییە ڕووبدات، چارەنوسی نادیاری تیک تۆک خاڵێکی سەرەکی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ترامپە بۆ پاراستنی ئەمەریکا بەرامبەر بە چین.

سکتۆک کەنەدەی ڕاوێژکارێکی باڵا و ئەندامێکی متمانەپێکراو لە نێوەندی ستراتیژی و لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی، کارداری و ئابوری چین CSIS دەڵێت " کاتێک کاردەگاتە سەر بازرگانی و بەکارهێنانی زانیاری تایبەت، داواکارییە زۆرەکان بۆ متمانە بەرزدەبنەوە کاتێک متمانە لە نێوان ئەمەریکا وچین کەم دەبێتەوە."

لە کاتێکدا کە لەوانەیە تیک تۆک بە ناوبانگترین کۆمپانیابێت لە شەڕی نێوان هەردوو زلهێزدا تێوەگلابێت ، بەڵام یەکەم نییە.

لە ساڵی 2018 حکومەتی ئەمەریکا ڕێگەی لە کۆمپانیای ئەلیبابای چینی گرت کە MoneyGram بکڕێت بەهۆی نیگەرانی لەمەڕ پارێزراوی داتاکان. ساڵێک پاش ئەوە ئەمەریکا فشاری برد بۆ خاوەنە چینییەکەی Grindr بەرنامەیەکی یەکترناسین، کە دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی کۆپانیاکەبێت.

لە مانگی ڕابوردووش سەرۆک دانۆڵد ترامپ نیگەرانییەکانی لەمەڕ تیک تۆک خستە ڕوو" کە ڕەنگە بۆ هەڵمەتی هەڵەبەکارهێنانی زانیارییەکان لە بەرژەوەندی حکومەتی کۆمنستی چینی بەکاربێت" و فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای ByteDance و Tencent ی چینی کە خاوەنی بەرنامەی WeChatی نامەگۆڕینەوەن.

ترامپ پاشان فەرمانێکی تری سەرۆکایەتی دەرکرد و گوتی ByteDance خۆی جیا بکاتەوە لە خاوەندارێتی Musical.ly کە بەرنامەیەکی ڤیدیۆییەو لە ساڵی 2017 کڕیویەتی.

هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ بلۆککردنی تەکنەلۆژیای چینی لەم چەند مانگەی دواییدا زیادی کردووە.

لە مانگی 8 دا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕێبازی فراوانکردنی "تۆڕی پاکی" ڕاگەیاند کە لە نێو شتەکانی تردا داوای ئەوەش دەکات ئەو بەرنامانەی لە چین دروست دەکرێن لە بازاڕەکانی ئەمەریکادا بەردەستنەبن. بە پێی ڕاگەیاندنەکەش لێی "پاراستنی تایبەتمەندیی هاوڵاتیانمان و هەستیارترین زانیاریی کۆمپانیاکانمانە لە دەستدرێژیی لایەنە تێکدەرەکانی وەک پارتی کۆمۆنیستی چینی (CCP)" .

لەلایەن ی خۆییەوە، ByteDance ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە داتاکان لەگەڵ چین داتاهاوبەش بکات ، دەڵێت داتای بەکارهێنەرانی ئەمریکا لە ناو ئەمریکا هەڵگیراوە و ناوەندی داتاکانی لەدەرەوەی چینن.

بەپێی ڕاپۆرتان ByteDance داوای 30 ملیار دۆلار دەکات بۆ فرۆشتنی.

ئەوانەی کە خواستی کڕینیان هەیە بۆ چوار ڕێگەی جیاواز دەگەڕێن بۆ ڕێککەوتنێک، بە پیێ ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز یەکیک لەوانە کڕینی بەرنامەکەیە بەبێ سۆفتوێرە سەرەکییەکەیە.

بەڵام ئەگەری ڕێکەوتن سەختتر بووە پاش ئەوەی چین بەمدواییانە لیستی کۆنترۆڵکردنی هەناردەکانی بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای زیاتر لەخۆ بگرێت نوێکردنەوە ، لەوانەش سیستمی ڕاسپاردەکانی تیک تۆک.

لەوانەیە کۆمپانیاکانی تری ئەمەریکاش بکەونە نێو ئەو ململانێیە. یاسا نوێیەکانی چین کە بریتییە لە زانیارییە دەستکردەکان، تەکنالۆژیای کۆپیکردنی 3-D و درۆنیش ڕەنگە کاربکاتە سەر شێوازی لێکۆڵێنەوەکان.

هێدەر ئیڤانس بەڕێوەبەری کۆمپانیای تەکنەلۆژیا کۆمەڵگەی ئاسیا لە باکوری کالیفۆرنیا، دەڵێت " ئێمە دەبینین چۆن کۆمپانیاکانی ئەمەریکا و چین لە ئێستدا دەبێت ڕۆڵی دیپلۆماتیکی خۆیان دەگێڕن."

هەتا ئێستا ڕوون نییە ئەگەر لە 15 ی مانگی 9 بەدواوە بەکارهێنەرانی تیک تۆک بتوانن لە ئەمەریکا ئەو بەرنامەیە بەکاربهێنن. چاودێران پێیان وایە بەرنامەکانی تەلەفۆنی ئاپڵ و ئەندرۆید ئاپەکە ڕادەگرن.

XS
SM
MD
LG