Accessibility links

ماکرۆن هۆشداری سەپاندنی سزا بە سەرکردە لوبنانییەکان دەدات ئەگەر بێت و چاکسازیی خێرا ئەنجام نەدەن


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هۆشداری دا بە سیاسەتمەدارانی لوبنانی کە ڕووبەڕووی مەترسی سزا دەبنەوە ئەگەر بێت و سەرکەوتوو نەبن لەماوەی سێ مانگدا وڵاتەکە بەرەو ئاقارێکی نوێ ببەن. ئەم کارەی ماکرۆن لە پێناو زیادکردنی فشارەکانە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لەو وڵاتەی گیرۆدەیە بەدەست قەیرانە ئابورییەکانەوە.

سەرۆکی فەرەنسا کە لە ماوەی کەمتر لەمانگێکدا دووجار سەردانی لوبنانی کرد، بە چاندنی درەختێکی سنەوبەر وەک هێمایەک بۆ ئەو وڵاتەی کە ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشەی ناسەقامگیری بۆتەوە لەوەتای شەڕی ناوخۆی ساڵی 1975 بۆ 1990، بەشداری لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی وڵاتەکە کرد.

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای ڕاگەیاندنی پۆلەتیکۆ لە کاتی گەشتەکەی ڕۆژی دووشەممەی بۆ بەیروت گوتی ئەمە دووادەرفەتە بۆ ئەم سیستمە دەزانم هەنگاوێکە مەترسی لەگەڵدایە، تەنها شتێک کە لە دەستی مندا بێت هەر ئەمەیە.

ماکرۆن ڕایگەیاند ئەو هەوڵی بەدەستهێنانی " بەڵێنی باوەڕپێکراو" و "میکانیزمی بەدواداچوون"ی لەلایەن سەرکردە لوبنانییەکان داوە، لە ناویاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ماوەی شەش بۆ دوانزە مانگی داهاتوو.

ماکرۆن گوتوشیەتی ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی دۆخەکە ئەوا دەشیڕێوشوێنی سزادان بگیرێتەبەر، لەوانەشدا ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکان و سەپاندنی سزا لە سەر چینی فەرمانڕەوایان.

سیاسییە لوبنانییەکان کە هەندێکیان لە ڕابوردوودا لۆردی شەڕ بوون و دەیان ساڵیشە سەرپەرشتی گەندەڵییەکی کارامەیان کردووە لە بواری پیشەسازیدا، لە ئیستادا ڕووبەڕووی ئابوورییەکی داڕووخاو و هەروەها بەرزبوونەوەی تەنگژە تایفییەکان بوونەتەوە.

رۆژی دووشەممە چەند کاتژمێرێک بەر لە گەیشتنی ماکرۆن بۆلوبنان، سەرۆک وەزیرانی نوێ موستەفا ئەدیب لایەن پارتە سیاسییە سەرەکییەکان کە لە ژێر فشارەکانی ماکرۆن لە کۆتایی هەفتەدا ڕێکەوتن، دەستنیشان کرا.

ماکرۆن مانگی ڕابردووش دەستبەجێ پاش تەقینەوەکەی لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی 190 کەس و برینداربوونی 6000 کەسیتر، گەیشتە بەیروت.

لەو سەردانەیدا لە بەیروت ڕایگەیاند پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی 6 هەفتە تیشک بخاتە سەر دۆخی نائاسایی لوبنان و هەروەها گوتی ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی جیهانی بە هەماهەنگیکردننەتەوەیەکگرتووەکان لە ناوەراستی مانگی دەی ئەمساڵ.

XS
SM
MD
LG