Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەردانی لیوزیانا و تەکساس دەکات لە کاتێکدا زریانی لۆرا زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە سەردانی کەناراوەکانی کەنداوی مەکسیکۆ لە لویزیانا و تەکساس دەکات کە زریانی لۆرا زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە و بۆتە هۆی بڕینی کارەباو ئاوی خواردنەوە لە کاتێکدا هەوڵەکانی پاککردنەوە بەردوامە.

چواردە کەس بەهۆی ئەو زریانە وێرانکەرەی بە پلەی چوار بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکەی دا گیانیان لەدەستداوە و نیوەی ئەو خەڵکە ژەهراوی بوون بە ماددەی کاربۆن مۆنۆکساید بەهۆی بەکارهێنانی نەگونجاوی مولیدە کارەباییەکان.

سەرۆک ترامپ سەرەتا سەردانی دەریاچەی چارلسی لویزیانای کرد، ئەو شارەی کە نزیکەی 80 هەزار دانیشتووی هەیە و بەهۆی زریانی لۆراوە زیانێکی زۆری پێکەوتووە.

سەرۆک ترامپ لە شاری دەریاچەی چارلس، لوزیانا
سەرۆک ترامپ لە شاری دەریاچەی چارلس، لوزیانا

هەروەها ترامپ سەردانی شاری ئۆرنج-ی تەکساس دەکات، کە شارێکی زیاتر لە 18 هەزار کەس دەبێت لە ناوچەیەک دا کە ئابووری پشت بە ڕووەکی کیمیایی دەبەستێت. گریگ ئاببۆت پارێزگاری تەکساس ڕایگەیاند کە ناوچەکە زۆر شانسی هێنا دوای ئەوەی لۆرا کەمێک بەرەو ڕۆژهەڵات هەڵگەڕایەوە ئەگەینا پێشبینی گەردەلولێکی لەوێ دوورخستەوە.

ڕۆژێک بەر لە گەشتەکەی بۆ خەمڵاندنی زیانەکان ، ترامپ ئەو بارەی لویزیانای بە کارەسات لەقەڵەم و ئەو هەنگاوەش، پارەی فیدراڵی تەرخان دەکات بۆ ئەو پێنج ناوچەیەی کە لۆرا زیانێکی زۆری پێگەیاندووە.

دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارمەندانی کارەبا ڕۆژی هەینی ستایشی نزیکەی 20 هەزار کارمەندی کارەبایان کرد بەهۆی پەیوەستبوونی هەوڵەکانی گێڕانەوەی کارەبا لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان، جۆو بایدن کاندیدی سەرۆکایەتی دیموکراتی لە تۆڕی تویتەکەیدا وتی"زۆرجار کاتە قەیراناوییەکان باشترینەکانمان وەک ئەمریکیەکان دەردەخات_ و ئەوەش لە ئێستادا لە پاش زریانی لۆریا بەدەی دەکرێت".

بایدن گوتیشی " سوپاس بۆ هەمو کارمەندانی فریاکەوتن کە ماندونەناسانە کاردەکەن بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی تا بگەڕێنەوە سەر پێی خۆیان."


XS
SM
MD
LG