Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەوێتە ڕێ بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بەرزڕاگرتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و عەرەب لە ناوچەکەدا.

مایک پەمپێیۆ، ئەمڕۆ یەکشەمە دەڕوات بەرەو ئیسرائیل، وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی و دواتریش سەردانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداو و هەروەها سودانیش دەکات.
دواتریش جارید کوشنەر، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ، سەردانێکی هاوشێوە دەستپێدەکات.

ئەم دوو سەردانە، هاوکاتە لە هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بۆ سود وەرگرتن لە قورسایی ڕێککەونە مێژووییەکەی نێوان ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکداسەبارەت بەم سەردانەی مایک پەمپێیۆ،ئاماژەی بەوە کردووە کە " هەرگیز وابەستەیی ئەمریکا هێندە بەهێز نەبووە وەک وابەستەیی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بە ئاشتی و سەقامگیری لە ئیسرائیل و سودان و وڵاتانی کەنداوەوە."

وەهاش چاوەڕوان دەکرێت کوشنەر و تیمەکەی سەردانی ئیسرائیل و بەحرەین و عومان و عەرەبستانی سعودیە و هەروەها شانشینی مەغریبیش بکەن، بەپێی لێدوانی کاربەدەستان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس، بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت.

لە ئیسرائیل مایک پەمپێیۆ، لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری ئیسرائیلدا کۆدەبێتەوە بۆ باسکردنی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە کاریگەرییەکانی ئێرانەوە هەیە و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی تەلئەڤیڤ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا و هەروەهاش هاوکاریکردن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەردوو وڵات.

XS
SM
MD
LG