Accessibility links

ئەمەریکا و سلۆڤینیا ڕاگەیاندنێکی هاوبەش لەسەر تەکنەلۆژیای 5G مۆر دەکەن


ئەمەریکا و سلۆڤینیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیاندنێکی لێکتێگەیشتنیان لەسەر تەکنەلۆژیای 5G مۆر کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە مۆرگن ئۆرتێگس گوتی ئەو یاداشتتی لێکتێگەیشتنەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لۆڤینیا مۆرکرا دانپیانانە بە " گرنگی ئاسایشی G5 بۆ ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاش." لە تویتێکدا ڕایگەیاند " سلۆڤینیا بەشداری دەکات لەو وڵاتانەی کە وابەستەن بە پاراستنی ئاسایش، تایبەتمەندییەکان و خاوەندارێتی ڕۆشنبیرییەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ لە گەشتەکەیدا بۆ ناوەراستی ئەوروپا لەگەڵ هاوشانە سلۆڤینیایەکەی ئانزێ لۆگەر ڕاگەیاندنەکەی مۆر کرد.

ئەم ڕاگەیاندنە سلۆڤینیا وابەستە دەکات بە " هەڵسەنگاندنی سەرتاسەری فرۆشیارەکان و ئەوانەی کە پەیوەندییان پێیانەوە هەیە بە پێی یاسا."

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان پۆمپەیۆ باسی هەڕەشەکانی چینی و هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی زانیارییەکانی خەڵکی و ئابوری جیهان کرد.

پۆمپەیۆ گوتی " ئەم شەپۆلە دژ بە پارتی کۆمنیستی چین و هەوڵەکانیەتی بۆ سنوردارکردنی ئازادییەکانی هەمومان."

لە کاتێکدا شانبەشانی سەرۆک وەزیری سلۆڤینیا یانس یانسا لە کەناری دەریاچەی بلید قسەی دەکرد، پۆمپەیۆ گوتی ئەم ڕاگەیاندنە " لە بەرژەوەندی خەڵکی وڵاتەکە و هەمومان دەبێت کە زانیارییەکانمان بە ڕێگای سیستمی ئەم تۆڕە ئاڵۆزانەدا ئاڵوگۆڕ دەکەین."

یانسا گوتی " ئەمەریکا تەنها هێزە لە شارستانیەتی ڕۆژئاواییدا بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشە ئاڵۆزانەدا بکات." و گوتیشی " سلۆڤینیا ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لەو هەوڵانە تا سەرکەوتووبن." هەروەها گوتیشی پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا و چین لەسەر بنەمای کرۆکی بەهاکانی ڕۆژئاوا بێت " پێویستە ئێمە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی شارستانیەتی خۆمان ڕەچاوبگرین کە بونیادەکەی لەسەر بنەمای ئاسایش، ئازادی، سەروەری یاسا و دیموکراسییە."

XS
SM
MD
LG