Accessibility links

سەرۆکی فەرەنسا میواندارێتی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لوبنان دەکات


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی بەخشێنەرانی نێونەتەوەیی بە پشتویانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دا بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لوبنان پاش تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت لە هەفتەی ڕابوردوو کە بەلایەنی کەم 158 کەسی تێدا کوژرا و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش بریندار بوون.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا بەشداری کردنی لەو کۆنفرانسەدا ڕاگەیاند پاش ئەوەی لەگەڵ ماکرون و هاوشانە لوبنانییەکەی مشێل عەون‌دا قسەی کردبوو، لە تویتەکەیدا نوسیبوی " هەموان دەیانەوێت هاوکاری بکەن."

ئەو گوتیشی " ئێمە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن، ڕێبەرانی لوبنان و ڕێبەرانی جیاوازی چەندین بەشی جیهاندا کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیمان دەبێت."

لە هەمانکاتیشدا ئەمەریکا پێداویستی فراکەوتنی لە خوارک و ئاوی خواردنەوەوە بگرە تا دەگاتە دەرمان بە پێی ڕێنمایی سەرۆک ترامپ رەوانەی لوبنان کرد. سەرەتا بەڵێنی 17 ملیۆن دۆلاری هاوکاری کرد بۆ ئەو وڵاتە.

لەلایەکی ترەوە هێزی ئاسایشی لوبنان ڕۆژی شەممە گازی فرمێسکڕژێنی دژ بە هەزاران خۆپیشاندەر بەکارهێنا کە لە گۆڕەپانی سەرەکی بەیروت کۆببونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ تەقینەوەکەی کە بەشێکی زۆری شارەکەی وێران کرد.

لە سەرەتای ئەو خۆپیشاندانەی کە بەرنامەی بۆ داڕێژاربوو گروپێکی بچووکی پیاوان دەستیان کرد بە بەرد هاوێژتن بۆ هێزەکانی ئاسایش لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بازهەڵدەن بەسەر ئەو بەربەستانەی دانرابوون بۆ ئەوەی ڕێگەیان لێ بگیرێت بچنە ناو باڵەخانەی پەرلەمانەوە.

پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕژێن وەڵامی دایەوە.

گوتەبێژێکی پۆلیس گوتی یەکێک لە پۆلیسەکان لە میانەی پێکدادانەکەدا کوژراوە. پۆلیسێکیش لە کە شوێنی ڕووداوەکە بوو دەڵێت ئەو پۆلیسە کاتێک گیانی لەدەستدا کە لە شوێنی ئەسانسۆرەکەوە کەوتە خوارەوە کاتێک خۆپیشاندەران ڕاویان نا بۆ ناو باڵەخانەکە.

خۆپیشاندەران هوروژمیشیان بەرد بۆ باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە کاتێکدا لە مەیدانی شەهیدانەوە ژمارەیەکی تر هاواریان دەکرد " خەڵکی ڕوخانی ڕژێمیان دەوێت."

پاشانیش خۆپیشاندەران گڕیان لەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە بەردە کە وەکو بەربەست لەبەردەم شەقامەکا ڕاگیرابوو بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت بچنە ناو باڵەخانەی پەرلەمانەوە.

ڕێکخراوی خاچی سوری لوبنانی دەڵێت زیاتر لە 10 خۆپیشاندەر بریندار بوون و لە نەخۆشخانەن و ژمارەیەکی زۆرتریش چارەسەری بزشکیان لە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کراوە.

ئەم خۆپشاندانە یەکەم خۆپشاندانێکی وەها گەورەیە لەوەتای ئەوە تەقینەوەیە ڕوویداوەو توڕەبوونێکی زۆری لە ناو خەڵکی لوبنان دژ بە ڕێبەرایەتی وڵاتە دروست کردووە.

XS
SM
MD
LG