Accessibility links

عیماد ئەحمەد: لە 18% ی دانیشتووانی ناو سەنتەری شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە


نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر
نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر باری تەندروستی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووان ناجێگیرە و دکتۆر و کارمەندانی کەرتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان دەکەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن چونکە بارودۆخەکە خراپە و ڕۆژانە حاڵەتی ناجێگیر تۆمار دەکرێن.

دکتۆر عیماد ئەحمەد سەرۆکی پزیشکانی گشتی نەخۆشخانەی رزگاری لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی" پێشتر لە مانگێکدا سێ تەن ئوکسجینی شل بەکاردەهێنرا بەڵام لە ئێستادا ڕۆژانە سێ تەن بەکاردەهێنین، نەخۆش زۆرە و حاڵەتەکان ناجێگیرن، ڕێژەی مردن بەراورد بە وڵاتانی زلهێز و پێشکەوتوو زۆر باشترە بەردەوام دکتۆر و کارمەندەکان لەناو نەخۆشخانەن لای نەخۆشەکان بەڵام کۆنتڕۆڵ ناکرێت، کۆنتڕۆڵی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە بە کەس نەکراوە لە جیهاندا بەڵام ئەوەی ئێمە کردوومانە هەست ناکەین لە شوێنی تر کرابێت هەموو جیهازمان دابینکردووە، نەخۆشخانەی رزگاری هەموو قاتەکانی بوونەتە عینایە، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە دێن ناجێگیرن و حاڵەت زۆر زۆرە و لە دوو هەفتەی داهاتوو هەست دەکەین خراپتر دەبێت لەبەر ئەوەی دەگاتە پیکەکەی ئەوەی گرتی و ئەوەی لێ رزگاربوو.

سەرۆکی پزیشکانی گشتی نەخۆشخانەی رزگاری گوتیشی" وەزیری تەندروستی زۆر هاواری دەکرد و بەڕیوەبەری تەندروستی و ئێمە هەر قسەمان دەکرد کەس باوەری بە ئێمە نەبوو پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی دەیانوت کۆرۆنا راست نیە و سیاسیە و بابەتی موچەیە تا وایلێهات، تەنها لە نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵات 50 کارمەند و دکتۆر تووشی کۆرۆنا بوونە و لە رزگاریش تا 40 کارمەند و دکتۆر تووش بوونە و زۆر خەڵکیش هەیە لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە دەکەن".

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر عیماد ئەحمەد سەرۆکی پزیشکانی گشتی نەخۆشخانەی رزگاری دەڵێت" ڕێژەی 18% ی دانیشتووانی ناو سەنتەری شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە بەپێی ئەو تلیفۆنانەی کە دەکرێن، خۆم سێ جار نەخۆش کەوتووم و هەموو نیشانەکانیش کۆرۆنا بووە و زۆربەی دکتۆرەکانیش تووش دەبن و گرنگی بە تەندروستی خۆیان نادەن، لە مانگی دوو و پێنج کۆرۆنام هەبووە و ئەمرۆ باشتر بومە، ئەوە تەنها من نیم ئەوانەی لەناو تەندروستی کاردەکەن زۆربەیان تووش بوونە، بۆ نمونە دکتۆر کاروان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕۆژئاوایە بەهەمان شێوە تووشی کۆرۆنا بووە بەڵام لەناو نەخۆشەکانی کۆرۆنایە و چارەسەریان دەکات، ئێمە لەناو بارودۆخەکەداین خەڵک لە دەرەوەیە ئێمە دەزانین بارودۆخەکە چەندە ناجێگیرە و بارودۆخی نەخۆشەکانمان چەند خراپە".

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 15,577 کەس لەو ژمارەیەش 597 کەس گیانیان لە دەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00


XS
SM
MD
LG