Accessibility links

کۆمپانیای مۆدێرنا دەڵێت خەریکی ڕێککەوتنە لەگەڵ وڵاتاندا بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆڤد19


کۆمپانیای مۆدێرنا بۆ دروستکردنی دەرمان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند وتووێژی لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوت بۆ دبینکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کرۆنا کە ئێستا لە قۆناغی تاقیکردنەوەی گشتیدایە. کۆمپانیاکە دەڵێت هەتا ئێستا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری پێ گەیشتووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ڤاکسینەکە.

هەفتەی ڕابوردوو کۆمپانیای مۆدێرنا دەستی بە تاقیکردنەوەیەکی بەرفراوانی ڤاکسینەکە کرد لە سەر 30 هەزار کەس بۆ ئەوەی بزانێت چەندێک کاریگەرو و بێزیانە. ئەمەش دووا ئاستەنگی بەردەم پەسەند کردنی ڤاکسینەکەیە.

کۆمپانیای مۆدێرنای بنکە لە ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبن و پەسەند بکرێت ئەوا دەشێ ڤاکسینەکە هەتا کۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەرپرسی گشتی کۆمپانیاکە ستێفنی بانسڵ دەڵێت " لە کاتێکدا دەچینە قۆناغی نمایشکردنی دەرزییەکەوە ئێمە دەزانین دەبێت نرخێکی گونجاو دابنێنین بۆ دەرمانەکە."

XS
SM
MD
LG