Accessibility links

کۆڤید 19 و کارەساتەکانی


دیمەنێک لە سوریاوە

پسپۆڕ و دیپلۆمات لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی دەدەن سەبارەت بەوەی پەتای کۆڤید 19 بۆتە هۆکارێک بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتری ئەو ڕەوشە مرۆییەی لە ئاکامی قەیرانە خوێناویەکانەوە هاتۆتە ئاراوە و هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەشە بۆ کارەساتی ئابوری، وەک دەڵێن ئەمیشیان لەلای خۆیەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ توندوتیژی زیاتر.

ڕیچارد غوان، پسپۆڕی دیپلۆماسی دەڵێت "هێشتا لە دیمەنی یەکەمی شانۆگەرییەکی درێژخایەنداین."

غوان ئاماژە بەوە دەکات، زلهێزەکانی جیهان بە چڕی سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان لە وڵاتەکانی خۆیاندا و هاوکات کۆڤید 19ش بۆتە هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر چارەنوسی بەرنامەکانی کۆمەک و یارمەتیدان لە جیهاندا و بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی پێشتر بەهۆی شەڕەوە وێران بوون، وەک دەڵێت "مەترسی زۆر هەن لەسەر بەرەنجامە ڕاستەقینەکانی ئابوری بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە دەبێتە مایەی ئاژاوە و قەیرانی زیاتر."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی 3ی ڕابردوودا داوای ئاگربەستی کرد لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو داوایە لە سوریا و لیبیادا قورس بوو، وە هێشتا شەڕ بەردەوامە لەو دوو وڵاتەدا.

هەنگاوەکانی خۆ پاراستن لە پەتای کۆرۆنا، لەوانە خۆ کەرەنتینەکردنی نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی،ئەرکی کردەکانی پاراستنی ئاشتی لە جیهاندا و هەروەهاش هەوڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی زۆر قورس کرد، بە هەمان شێوەش گەیاندنی یارمەتی و کۆمەکە بنچینەییەکانیش.

وڵاتی یەمەن لە خراپترین قەیرانی مرۆییدایە و هەروادێ و بە خێراییەکی زیاتر ڕووەو داڕمانی وڵاتەکە دەڕوات، بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

مارک لوکووک، یاریدەدەری سکرتێری گشتی یو ئێن بۆ کاروباری مرۆیی دەڵێت "مەخابن جارێکی تریش برسێتی لە ئاسۆی وڵاتی یەمەندا دەرکەوتۆتەوە، قەیرانی ئەو وڵاتە هەروادێ و ئاڵۆز دەبێت، شەڕەکان هەروادێ و قورستر دەبن، ئابوری لە ڕەوشێکی خراپدایە، یارمەتی و کۆمەکە مرۆڤایەتییەکان تا ئەندازەیەکی زۆر نەماون، هەروەهاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە."

XS
SM
MD
LG