Accessibility links

ئەمریکا 1000 سەرباز دەنێرێت بۆ پۆڵەندا


وێنەی سەربازێکی ئەمریکایی لە پۆڵەندا-ئەرشیف
وێنەی سەربازێکی ئەمریکایی لە پۆڵەندا-ئەرشیف

ئەمریکا نزیکەی 5500 سەرباز لە پۆڵەندا دادەنێت بە پێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وارشۆدا.

ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەنتاگۆن، بە پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکانی وەزیری بەرگری پۆڵەندا دادەنرێت کە ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەو ڕێککەوتنە کرد.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیەندنێکدا سەبارەت بەم ڕێککەوتنە دەنوسێت "ئەمریکا و پۆڵەندا لە کۆتایی دانوستاندنەکانیاندا گەیشتنە ڕێککەوتنی هاوکاریکردن لە بوارەکانی بەرگریدا کە چوارچێوەی یاسایی و دارایی و دابەشکردنێکی یەکسانانەی ئەرکەکان دیاریدەکات.

مارک ئیسپەر لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە "ڕێگەدەدرێت بە ناردنی یەک هەزار سەربازی زیاتری ئەمریکایی بە نۆرە بۆ پۆڵەندا."

ئەو سەربازانە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە پۆڵەندا نابن و خێزانەکانیشیان یاوەریان نابن.

لە ساڵی 1997دا، هاوپەیمانێتی ناتۆ پەیمانی بە ڕوسیا داوە سەبارەت بەوەی بنکەی هەمیشەیی سەربازی لەو وڵاتانەدا دانەنێت کە پێشتر ئەندامی هاوپەیمانێتی وارشۆ بوون، بەڵام ئەمریکا وەهای داناوە چییدی پێویست ناکات وابەستەی ئەو پەیمانە بێت بەهۆی ئەوەی مۆسکۆ دەستیگرتووە بەسەر نیمچە دوڕگەی قرم و هەروەهاش بەهۆی بەردەوامی قەیران لە ئۆکرانیادا.

لە هەفتەی ڕابردوودا، وەزیری بەرگری ئەمریکا کشانەوەی نزیکەی 12 هەزار سەربازی ئەمریکایی لە ئەڵمانیا ڕاگەیاند و جەختی لە گرنگی ئەو هەنگاوە کردەوە لە ڕووی ستراتیژییەوە.

سەرۆک ترامپ دواتر ئاماژەی بەوەکردوە، دەشێت پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت ئەگەر بێتوو بەرلین بەشداری دارایی خۆی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا زیاد بکات.

XS
SM
MD
LG