Accessibility links

کڵێساکان لە میسر دەکرێنەوە


دەرگای کڵێساکان لە وڵاتی میسر دەکرێنەوە بە ڕووی خاوەن بڕوایانی ئاینیدا.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، بۆ یەکەمین جارە دەرگای کڵێساکان بکرێنەوە لە وڵاتی میسر کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون.

کڵێسای قیبتییە ئەرسەدۆکسیەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت؛ پێشوازی لە خاوەن بڕوایانی ئاینی دەکرێت بەڵام لەگەڵ مەرجەکانی خۆپاراستن، لەوانە بەکارهێنانی دەمامک و هەروەهاش دورایی نێوان کەسەکان.

بێ لە کڵێسای قیبتییەکان، کڵێساکانی تریش لە وڵاتی میسردا دەکرێنەوە، هاوکاتی هەروادێ و کەمبوونەوەی ڕێژەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا.

کریستیانەکان نزیکەی لە سەدا دەی دانیشتوانی وڵاتی میسر پێکدەهێنن کە بە 100 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی میسر، ڕۆژی یەکشەممە کەمترین ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، 167 کەسی توشبوو، هەروەها 31 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19، لە وڵاتی میسر 94450 کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون و سەرچاوە فەرمییەکانی وڵاتەکەش دەڵێن تا ئێستا 4865 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG