Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئاماژە بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات


دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار ئاماژەی بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردووە کە بڕیارە لە مانگی یازدەدا بکرێت.

سەرۆک ترامپ دەڵێت زیادکردنی دەنگدان لەڕێی دامەزراوەی پۆستەوە، دەبێتە مایەی فێڵ و تەڵەکەکردن لە هەڵبژاردندا.

سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی نوێی ڕۆژی پێنجشەممەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە " لەگەڵ دەنگدان لەڕێی دامەزراوەی پۆستەوە، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زیاترین فێڵی تیادا بکرێت لە میژووی هەڵبژاردنی ئەمریکادا. ئەمەش زۆر قورسە بۆ ئەمریکا. هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵک بتوانن بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟"

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە فێڵ و تەڵەکە لەڕێی دامەزراوەکانی پۆستەوە لە هیچ هەڵبژاردنێکدا ڕوویدابێت، تەنانەت لەو ستانانەشدا کە دەنگدان تەنها لەڕێی نوسینگەکانی پۆستەوە دەکرێن.

XS
SM
MD
LG