Accessibility links

کۆڤید 19 دەتوانێت 8 بۆ 14 خولەک لە هەوادا بمێنێتەوە


ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دان دەنێت بەوەی دەشێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک باری دیاریکراودا لە هەوادا بڵاوببێتەوە.

ئاماژەکان وەها نیشاندەدەن کە یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەتایبەتی لەناو چێشتخانە و یانە داخراوەکانی شەوانەدا، یان لە کاتی گردبوونەوەکاندا؛ مانەوەی ڤایرۆسەکە و تواناییەکەیەتی بۆ توشکردنی کەسی تر بە پەتاکە، ئەگەر بێتوو ڕێنوماییەکانی خۆ دوورگرتن بە شێوەیەکی گونجاو بەجێنەگەیەندرێن.

پسپۆڕ دەڵێن، ئەگەر بێتوو کەموکوڕی لە سیستەمی ئاڵوگۆڕکردنی هەوادا هەبێت لەو شوێنە داخراوانەدا، ئەوا دەبێتە یارمەتیدەر بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و هەروەها لەوانەشە یارمەتیدەریش بێت بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ماوەیەکی زیاتر لە هەوادا بمێنێتەوە، وەک لێکۆڵەرەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا جەختیان لێکردۆتەوە، ئەو ماوەیە 8 بۆ 14 خولەک دەبێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئەو کەسانەی کە زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە پەتای کۆڤید 19، پزیشک و کارمەندە تەندروستییەکانن، بەتایبەتیش ئەوانەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توشبووەکاندان و ئەوانەش کە نەخۆشەکان دەخەنە سەر ئامێرەکانی یارمەتیدانی هەناسەدان.

زاناکان جەخت دەکەنەوە لە هەنگاوەکانی خۆپاراستن، وەک دانانی دەمامک بە بەردەوامی و دەشڵێن مانەوە لە دەرەوە نەک لە ژوور و هۆڵە داخراوەکاندا، مەترسی کەمترە بۆ توشبوون بە پەتای کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG