Accessibility links

تورکیا ؛عوسمان کاڤالا ی خێرخوا و بازرگان بەبی تۆمەتبارکردنی بەفەرمی وا بۆ نزیکەی سێ ساڵە لە زینداندایە.


osman kavala
osman kavala

عوسمان کاڤالا ، کە بۆ نزیکەی 3 ساڵە لە تورکیا بەندکراوە بەبێ ئەوەی بەفەرمی بە تاوانێک حوکمدرابێت ، کەسێکی خێرخوا و بازرگانێکە ئەوەی لاینەگرانی دەڵێن کاڤالا بێوچان سامانەکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵک بەکارهێناوە.

عوسامن کاڤالا لای خەڵک زۆر ناسراو نەبوو، بەرلەوەی لەلایەن دەسەڵاتداران لەسەروەختی سەرۆک رەجەب تەیب ئۆردوگان بە هەڕەشەیەک دوای کودێتا شکستخواردوەکەی ساڵی 2016 دابنرێت.

هەتا رۆژی دووشەممە کاڤالا بۆ هەزار رۆژە وا لە بەندیخانەدایە و ئەمەش پاڵی بە پشتیوانکارانیەوە ناوە هەڵمەت لە سۆشیال میدیا و هەروەها شوێنەکانی دیکە ئەنجامبدەن بەناوی" عوسمان کاڤالا ئازادبکەن" .

هاوسەرەکەی "عایشە بوگرا" رۆژی شەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئۆنلاین گوتی ؛ هەزار رۆژ لە ژیانمان دزرا گوتیشی دایکی هاوسەرەکەم کە تەمەنی 90 ساڵ زیاترە نازانێت کە ئایا جارێکی تر کۆڕەکەی دەبینێتەوە یان نا.

عوسمان کاڤالای تەمەن 62 ساڵان لە یاساکە بەدەرکرا، کاتێک یاساکەی مانگی نیسانی ئەمساڵ رێگە بە ئازادکردنی بە هەزاران لە بەندکراواندا لە تورکیا بەمەبەستی پیادەکردنی رێکارەکانی سەلامەتی ئەوەی دژ بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرانەبەر.

دوای بێتاوان ناساندنی لەلایەن دادگایەکی تورکی لەسەر نارەزاییەکانی دژ بەحوکمەتی تورکیا لە ساڵی 2013 دا ، پۆلیس بە تۆمەتێکی جیاواز، عوسمان کاڤالایی بە هەبوونی پەیوەندی بە کودێتا شکستخواردوەکەی 2016 دەستبەسەرکرد . کاڤلا ئێستا تۆمەتبارکراوە بە هەوڵی بۆ روخاندنی سیستمی دەستوری و هەروەها سیخوڕیکردن.

لە پەیامێکی لە زیندانەوە بە زمانی ئینگلیزی کاڤالا رۆژی دوو شەممە رەخنەی لە کاری نایاسایی کە بەرامبەری دەکرێت گرت ئەوەی وەک خۆی دەڵیت دەستگیرکردنەکەی هاندەری سیاسیان لە پشتەوەیە. کاڤلا گوتی سەرباری رەوشی خراپم لە زینداندا ،بەڵام من هێشتا بێهیوا نەبووم.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG