Accessibility links

کۆشکی سپی بەنیازە بڕە پارەی هەفتانەی بیمەی بێکاری کەمبکاتەوە


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا " ستیڤن منوچن" دەڵێت رۆژی دوو شەممە گورزەیەکی نوێی کۆمەکی ئابووری ئاشکرادەکرێت ئەوەی لەسەدا حەفتا لەکۆی موچەی پێشوویان بۆ 16 ملیۆن بێكاری وڵات دابیندەکات دەشڵێت بەڵام دانوساندنێکی سەخت لە پێشە لەگەڵ دیموکارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی کۆمەکی زیاتر هەتا سوودی بۆ ئابووری هەبێت بەهۆی زیانەکانی ئاکامی پەتاکەوە.

ستیڤن منوچن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە 23 ی ئەم مانگەدا لە کۆشکی سپی لە واشنتن لەگەڵ پەیامنێران دوا سەبارەت بە دانوستاندنەکانی پەیوەست بە گورزەی کۆمەکی دارایی بۆ بوژاندەوەی ئابووری ئاکامی زیانەکانی پەتاکە لە وڵاتی داوە. ئەگەر کۆنگرس ئەم بڕە نوێیەی کۆمەکە پەسەندبکات ،ئەوە زۆر کەمتر دەبێت لە بڕی ئەو 600 دۆلارە هەفتانەی کە حوکمەت وەک بیمەی بێکاری دەیدات بەو کەسانەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێکارن و ئەو کۆمەکە داراییە رۆژی هەینی وادەکەی کۆتایی دێت.

بڕی ئەو پارەیەی کە لەمەو بەدواوە هەفتانە بە بێکاران دەدرێت رەنگە 200 دۆلار بێت." وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا "ستیڤن منوچن " گوتیشی بڕوام وایە کرێکاران وکارمەندان لەوە تێدەگەن کە نابێت ئەوان پارەی کارکردنیان پێبدرێت کاتێک ئەوان لە ماڵەوەن وکارناکەن.

سەرچاوە: کێن برێدمایەر

XS
SM
MD
LG