بەهۆی بۆردومان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو کەسی سڤیل لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی گیانیان لەدەست دا. ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە نزیکەی 12 کیلۆمەتر دوورە لە بنکەی لەشکری تورکیاوە.
ڕۆژنامەوان نەزیر عەلی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ناوی یەکێک لە قوربانییەکان دلۆڤان شاهینە و خیزاندارە. ئەو خەڵکی گوندی کەشانە بەڵام کەسەکەی تر هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە."
وەکو شایەتحاڵەکان ئاماژەی پێدەکەن هەردوو قوربانییەکە بەرگری مەدەنیان لەبەر بووە.