Accessibility links

نیگەرانییەکانی ئێران لەسەر زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا


ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 216 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێوشوێنە تەندروستییەکان بەجێ بگەیەنن بۆ ئەوەی ئەرکی سەر شانی کارمەندانی تەندروستی سوکتربێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم حالەتی کۆڤد19 ی نۆزدەی مانگی دوو ڕاگەیاند لەو کاتەوە ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی لەو وڵاتەدا بڵاوبۆوەو بوو بە کوشندەترین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆتایی مانگی شەشەوە ڕاگەیاندنی زیادبوونی ژمارەی مردووەکان زیادی کردووە لە ماوەی هەفتەی ڕابوردوودا ڕۆژانە مردنی زیاتر لە 200 کەس ڕادەگەیەندرێت.

سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێکدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند " گەورەترین نیگەرانی ئێمە توشبوون و ماندوبوونی کارمەندانی تەندروستییە."

ئەو گوتیشی " بە بەجێگەیاندنی ڕێنوماییە ئاساییەکانی وەکو دەستشتن و پێچانی دەمامک و دوورکەوتنەوە لەیەک ئێمە دەتوانین هاوکارییان بکەین و ڕێگە بگرین لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە."

لە سەرەتای ئەم مانگە ئێران ڕایگەیاند 5 هەزار کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەوانەشدا 140یان گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی وتەکانی خانم لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 216 کەس گیانیان لەدستداوە و بەمەش کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 15 هەزارو 700 کەس.


XS
SM
MD
LG