Accessibility links

ئەمەریکا 1.95 ملیار دۆلار دەدات بە کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتێک بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا


حکومەتی ئەمەریکا ئامادەیە یەک ملیار و 95 ملیۆن دۆلار بدات بۆ مسۆگەرکردنی 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی کە شیانی هەیە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیای دەرمانی ئەمەریکا فایزەر و بایۆنتاکی ئەڵمانیەوە دروست بکرێت.

کۆمپانیای بایۆنتاک ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەمەریکا بژارەیەکی تریشی هەیە، ئەوەش کڕینی 500 ملیۆن بەشی زیادەیە.

ئەو گوتیشی "ئەمەریکاییەکان بە خۆڕایی دەستیان بە ڤاکسینەکە ڕادەگات ئەمەش لەگەڵ بەڵێنەکانی حکومەتی ئەمەریکا یەکدەگرێتەوە کە هەمو کەسێک بە خۆڕایی دژ بە کۆڤد19 بکوترێت."

لە ئێستادا زیاتر لە 150 ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێگای چەندین تێکنالۆژی جیاواز لە جیهاندا لە قۆناغی دروستکردندان و زیاتر لە 20 لەوانەش ئێستا لە قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆییدان.

وەزیری تەندروستی و کاروباری مرۆیی ئالکس ئازار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەرو و بایۆنتێک " دەرفەتی ئەوەی کە ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەرمان هەتا کۆتایی ئەم ساڵە بەردەست بکەوێت زیاد دەکات."

فایزەر و بایۆنتێک لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ شیانی چوار ڤاکسینی کۆڤد19 دەکەن.

XS
SM
MD
LG