بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک لە دواین ڕاگەیاندنیدا گوتی 13 نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و چوونەتەوە بۆ ماڵەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک حەمزە مەحەمەد عەلی گوتی " تەواوەی ئەو حالەتانەی لە دهۆک تۆمارکراون 326 کەسن 256 لەوانە چاکبوونەتەوە و 70 لەوانیش هێشتا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و ڕەوشی تەواویان جێگیرە."
لە میانەی قسەکانیدا گوتیشی کێشەی ئێمە لە دهۆک ئەوەیە بەمدواییانە ڕۆژانە حاڵەتی نوێ لە دهۆک تۆمار دەکرێت و سەرچاوەکانیشیان دیار نین.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان سەلام باڵایی