Accessibility links

کینیا ڕێگری زاوزێ بەکاردێنێت بۆ پاراستنی یەکشاخ لەڕاوکردنی لەلایەن شێرەوە


نیرۆبی – بەڕێوبەرایەتی پارێزگاری ژیانی کێوی لەکینیا KWS تووشی ڕەخنەی گەورە بۆتەوە دوای ئەوەی دەستیکرد بە چاندنی ڕێگرتن لە دووگیانبوونی شیرە مێکان بەمەبەستی پاراستنی جۆرە گیانلەبەرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە.

KWS دەڵێت کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوونی شێرەکان، واتە سنووردارکردنی ژمارەی ئەو گیاندارانەی راودەکەن و کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی جۆرەکانی ئەگەری نەمانیان لەسەرە. بەلام پارێزەرانی ژینگە دەڵێن شێرەکان خۆیان ژمارەیان لەکەمبوونەوەدایە، دەشڵێن ڕێگای جیاوازی باشتر هەیە بۆ پاراستنی ئەو گیاندارانە لە نەمان.

KWS بەرگری دەکات لەبەکارهێنانی ڕێگری لە دوگیانبوون بۆ 6 شێری مێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی لاکیبیا.

بەریوەبەری پلاندانان لە بواری هەمجۆری بایۆلۆجیدا، پاتریک ئۆمۆندی دەلێت "دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن و سنوردارکردنی ژمارەی شێرەکان بەمەبەستی ڕزگارکردنی یەکشاخە".

هەروەها ئۆمۆندۆ ووتی " کەمتر لە هەزار یەکشاخی ڕەش لەکینیا هەیە، ساڵانە بەهۆی ڕاوکردنیان لەلایان شێرەکانەوە ئەگەر 4یان لێکەمبێتەوە، ئەوا هاوسەنگیی دەگۆڕێت، ئێمەش وەک بەرێوبەرایەتی ژیانی کێویی بەرژەوەندی جۆرەکان دەخەینە بەرچاو".

لەکینیا بەلانی‌کەمەوە 2000 شێر هەیە، ئەو ڕێگریانە لە دووگیانبوون بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت، هۆرمۆنی جەستەی شێرەکان دەگۆڕێت، ئەوانەی بۆیان دانراوە تەمانیان 5 ساڵە.

فیلیب مۆرۆسی جێگری سەرۆکی پارێزگاری لە جۆرەکان و زانست لە دامەزراوەی ژیانی کێویی لە ئەفریکا ووتی "هەرچ هەنگاوێک بنرێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی گیانداران دەبێت بە ئاگاهه‌یەوە بەکاربێت".

لەلایەکی‌کەوە بەهۆی هێرشی ڕاوچیەکان و کۆمەڵگاکانی نزیک لە باخچەکانی گیاندارەکانن، ژیانی کێوی لەکینیا لەژێر مەترسیدایە.

مۆرۆسی دەلێت "یەکێک لە بژاردەکانی‌کە گواستنەوەی شێرەکانە بۆ ناوچەی دوور، بۆ پاراستنی یەکشاخەکان".

ئۆمۆند لە KWS ووتی "گواستنەوەی شێرەکان لەناوچە پارێزراوەکان پەسەند ناکرێت، لەبەرئەوەی لەناوچە نوێکە کاتی زۆریان دەوێت تا دەگوونجێن و ئەگەری زۆر هەیە لەوێ دورکەوەنەوە و مەترسی ڕاوکردنیان لەلایان مرۆڤەوە لەسەرە".

لەساڵی 20118دا لەکۆی 14 یەکشاخ گوازرانەوە بۆ باخچەی نیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی تۆسیڤۆ 8 یان بەهۆی خواردنەوەی ئاوی سوێر گیانیان لەدەستدا.

ئۆمۆندی دەڵێت "ئەگەر بەکارهێانی ڕێگریی لە دووگیانبوون کاربکات ئەوا پژاردەیەکە KWS بەهەند دایدەنێت لەهەوڵەکانیدا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاکانی شێر".

بەڕێوبەرایەتی ژیانی کێوی لەئەفریکا دەڵێت لە 20 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی شێرەکان 43% کەمبۆتەوە بۆ 23 هەزار.

زاناکان تاریکترین تەنی زەوەی لەسەر ماسیەک دەدۆزنەوە

توێژەرەوان تاریکترین تەنیان دۆزیوەتەوە – کەمتر لە 0.5% لەتیشک لەسەری دەگەرێتەوە – لەسەر پێستی ماسیەک لە قووڵایی دەریادا دەژی، ماسیەکە بەکاریدێنێت بۆ بزربوون لەگیاندارە ڕاوجیەکان.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی کەرنت بایۆلۆجیدا بڵاوکراوەتەوە. سەرپرەشتیاری توێژینەوەکە کارین ئۆزبۆرن زانای گیانداران لە مۆزەخانەی سمسۆنیان بۆ مێژویی سروشتیی لەتوێژینەوەکەدا دەڵێت" لەو توێژینەوەیدا لەسەر ئەوجۆرە ماسیانە کراون، هێندە تاریکن لەوێنەدا وەک سێبەر دەردەکەون.

هەروەها کارین ووتی "ئەمجۆرە ماسیانە ڕەنگی تاریکیان بەکاردێنن بۆ هاڵاتن لە گیاندارەکانی ڕاویان دەکەن. لەو ژینگەیەدا کە تیشکی خۆر ناگاتە قوڵایی دەریا، زۆر لەوماسیانە درەوشەدانەوەی باێۆلۆجیان پەرەپێداوە – جەستەیان تیشک دروست دەکات – بۆ ڕاکێشانی نێجیر و ڕاوکردنی، بەڵام نێچیرەکان پەرەیان بە پێستیان داوە و لەتاریکیی تاریکترە.

ئۆزبۆرن بۆی دەرکەوتوە پێکهاتەی (میلانین) کە ڕەنگی پێستە، پەرەی پێدراوە لەچێنێکی تەنکی نزیک سەر پێست کۆبۆتەوە. ووتیشی بەشێوەیەک چڕبۆتەوە ڕێگریی لە شکانەوەی تیشک دەکات و لەپێستەکەدا وون دەبێت. ئەم تایبەتمەندیە ماسیەکان لە بەدیکردن وون دەکات چ بۆ ئەوانەی ڕاوی دکەن و چ بۆ ئەوانەی ئەو ڕاویان دەکات.

توێژینەوەکە ئاماژە بە 16 جۆر لەوماسیانە دەدات ، هەندێکیان هیچ پەیوەندیەکەیان نیە، بەڵام ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە.

توێژەرەوان دەڵێن دەرئەنجامەکانی پێی گەیشتوون لەوانەیە مرۆڤ بتوانێت بەکاریبێنێت بۆ درەستکردنی تیلسکۆب و کامیراو بزرپۆشی سەربازیی.

سۆلاری خولگەی خۆر نزیکترین و ڕوونترین وێنەی خۆر دەگرێت

ئاژاسنی ئاسمانی ئەوروپا ESA و ناسا یەکەم وێنەی کەشتیی ئاسمانی سۆلاری خولگەیان بەڵاکردەوە نزیکترین وێنەی خۆری گرتوە.

هۆڵی گیلبرت زانای پرۆژەکەی ناسا ووتی "ئەم وێنانە یارمەتی زاناکان دەدات زانیاری گرنگ لەسەر جینەکانی بەرگی خۆر بەدەستبێنن ئەمەش گرنگە بۆ تێگەیشتن لەشەپۆلەکانی و کاریگەری بڵاوبوونەوەی لەسەر زەوی و هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر.

هەردوو ئاژانسی ئاسمانی کەهاوکاری یەکتردەکەن، کەشتی سۆلاری خولگەیان نارد بۆ واڵایی بۆ خولگەی خۆر لە مانگی 2ی رابردوودا لە بنکەی کاب کینەڤراڵەوە، یەکەم نزیکبوونەوەی لەخۆرەوە لەمانگی 6ی رابردوودا بوو. کەشتیە ئاسمانیەکە وێنەی خۆری لە نزیکیی 772 ملێۆن کیلۆمەترەوە چرکاندوە – نزیکەی نیوەی دوریی نێوان خۆر و زەوی.

وێنە ڕوونەکان ڕۆژی 5 شەممەی ڕابدوو بڵاوکرانەوە گڕێکی بچوکی خۆر دەردەخات، توێژەرەوەی سەرەکی دەیڤید بیرگمانز ناوی لێنا گڕی دەوارەکان.

بیرگمانز زانای فیزیای گەردوون لە بنکەی چاودێری شاهانە لەبرۆکسل لە بەلجیکا ووتی "ئاگری دەوارەکان" کە باسی لێوە دەکەین بنەمای درەستبوونی گڕەکانی خۆرە، ملێۆنەها یاخود ملیارەها کەڕەت بچووکترە".

بیرگمانز ووتیشی "کاتێک تەماشا دەکەین لە هەموو جێگایەکی سەر خۆر هەیە".

لەوانەیە "گڕی دەوارەکان"هاریکار بێت لە ڕونکردنەوەی بەرزیی بێوێنەی پلەی گەرمای خۆر، لەسەر بەشی بەرگی سەرەوەی خۆر 300 کەرەت زیاترە پلەی سەر خۆر.

لەنێوان ئەو 10 ئامێرەی سۆلاری خولگە، 6 کامیرەی وێنەگرتن هەیە ، هەریەک و لایەکی جیاوازی خۆر دەگرێت.

ئامێری وێنەی سۆلار و هلێۆسفێریک SoloHI تیشکدانەوەی تۆزی نێوان هەسارەکان دەردەخات. بۆ چرکاندن و وێنەگرتنی ناچاربوون بەفلتەر تیشکی سروشتیی خۆر بۆ ترلێۆن بەش تاریکترکەن.

وێنەگرتنی هلێلیزم PHI دەتوانێت پانتایی مەگناتیکیی خۆر دەستنیشانکات. هەروەها 4 ئامێرە‌کەی‌کە تایبەتن بە پێوانەکانی ژینگەی ئاسمانی و چواردەوری ڕاستەوخۆی کەشتیە ئاسمانیەکە ، کە داتا سەبارەت بە کاربۆن و ئۆکسجین وسلیکۆن و ئایۆناتی قورس و ڕەشەبای خۆر لە بەرگی ناوەوەی خۆر کۆدەکاتەوە.

بەهۆی پەتای کۆرۆنا، بنکەی کۆنترۆڵی کارەکانی واڵایی ئەوروپا لە ئەڵمانیا بۆ زیاتر لە هەفتەیەک داخرا، بێجگە لە کارمەندە بنەڕەتیەکان، ئەوانی‌دی لەماڵەوە کاردەکەن.

دانیاڵ مولەر زانای پرۆژەکەی سۆلاری خولگە سەر بە ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ووتی "ئەم دەرئەنجامەمان پێشبینی نەکردوە، زۆر زوو بەدەست هات، ئەم وێنانە دەردەخات کاری سۆلاری خولگە چەند گرنگە".

مۆلەر ووتیشی ئەمە سەرەتای گەشتێکی دوور مەودای سۆلاری خولگەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:50 0:00


XS
SM
MD
LG