سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو سەردانی ئایا سۆفیای کرد ئەمەش چەند ڕۆژێک بەرلەوەی یەکەم نوێژی بەکۆمەڵ لەو باڵەخانە مێژووییەی ئەستەنبوڵ بکرێت پاش ئەوەی تورکیا بڕیاری دا بیکاتەوە بە مزگەوت.
ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند لەو سەردانە کورتەیدا ئەردۆغان چاوی بە کارەکاندا خشاند کە بۆ کردنەوەی بە مزگەوت ئەنجام دەدرێن و چەند وێنەیەکیشی باڵاو کراوەتەوە.
ئەدۆغانیش لە هەژماری تویتەریدا چەند وێنەیەکی سەردانەکەی بڵاوکردۆتەوە.
هەتا ئێستا ڕوون نییە ئایا ئەردۆگان خۆی بەشداری دەکات لەگەڵ نزیکەی 500 کەسی تر کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لەو شوێنەوارە دێرینەی ئەستەنبوڵدا ئەنجام بدرێت.
لە ساڵی 1935 وە ئەم باڵەخانە مێژوویەی سەدەی شەشهەم کرا بە مۆزەخانە، بۆ هەمو گەشتیارێک کراوە بوو بێ لەبەرچاوگرتنی ئاینیان.
دەسەڵاتی ئاینی تورکیا ڕایگەیاند لە داهاتووشدا باڵەخانەکە لە پاش ئەو کاتژمێرانەی کە بۆ نوێژ تەرخان کراون کراوە دەبێت بۆ گەشتیاران.
ئایا سۆفیا یەکەم جار وەک کڵێسایەک لە سەردەمی ئیمبراتۆریەتی بیزەنتی کرستیان لە سەدەی شەشەمدا بنیاتنرا و دوای داگیرکردنی قوستەنتینیە لەلایەن عوسامنیـیەکانەوە لە ساڵی 1453 دا ئەو کڵێسایە کرایە مزگەوت.
پاشان وەکو گۆڕانکارییەکی سەرەکی پاش دەسەڵاتی عوسمانی لە سەردەمی مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەو مزگەوتە کرا بە مۆزەخانە.
ئەردۆغان لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند " هەڵەیەکی زۆر گەورەبوو" ئایا سۆفیا کرا بە مۆزەخانە.