Accessibility links

ئێران : فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئەنجامی هەڵەی مرۆڤ کەوتۆتە خوارەوە


ئێران دەڵێت " هەڵەی مرۆڤ" هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بوو کە لە سەرەتای ئەم ساڵ لە ئیران کەوتە خوارەوەو 176 کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتی ئاسمانی سڤیلی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بۆ ڕێککردنەوەی ڕادارەکە " هەڵەیەکی مرۆیی ڕوویدابوو لە ئەنجامدانی پرۆسەکەدا."

ئێران دەڵێت بەهەڵە ڕێککردنەوەکە " هەڵەیەکی 107 پەلەیی " لە سیستمەکەدا دروستکردووە.

لە هەمان شەوی کە فڕۆکەکە کەوتە خوارەوە ئێران موشەکێکی بالاستیکی هەڵدا کە تیایدا سەربازانی ئەمەریکای لە عێراق کردە ئامانج.

هێرشەکە لە وەڵامی کوشتنی ژەنەڕاڵی باڵای ئێران قاسم سولەیمانی بوو کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق کوژرا.

XS
SM
MD
LG