Accessibility links

ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ڕووبەڕووی ئاستەنگی متمانەپێکردن دەبێتەوە


شارەزایان دەڵێن هەتا ئەو کاتەی ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا ئامادە نەبێت ئابوری بە تەواوەتی نایەتەوە سەرخۆ. بەڵام بە پێی ڕاوەرگرتنە گشتییەکان کاتێک ڤاکسینەکەش ئامادەبێت یەک لەسەر چوار بۆ یەک لەسەر سێی ئەمەریکاییەکان ناخوازن دژ بەو ڤایرۆسە بکوترێن.

ئەمەش مانای ئەوەیە کۆتاییهێنان بە پەتاکە و بردنەوەی خەڵکی بۆ کار تەنها ئاستەنگێکی تەندروستی نییە, بەڵکو گرفتێکی زانستی کۆمەڵایەتیشیە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کاتێکدا کە ملیاران دۆلار تەرخان کراوە بۆ چارەسەری کێشە تەندروستییەکان، هیچ لەو بڕە پارەیە دانەنراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵگە.

مۆنیکا سکۆچ سپانا، کولتورناس و توێژەری باڵا لە نێوەندی ئاسایشی تەندروستی جۆنس هۆپکنس دەڵێت " نابێت ڤاسینێکمان هەبێت کە تەنها بە شێوەیەکی زانستی تەندروستی سەرکەوتووبێت. دەبێت ڤاکسینێک بێت لەلایەن کۆمەڵگەشەوە پەسەند بکرێت."

زانایان بە خێراییەکی بێپێشینە هەوڵی دروستکردنی ڤاکسینێکی کاریگەر و سەلامەت دەدەن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەبێتە هۆی پەتای کۆڤد19. بەڵام سکۆچ سپانا دەڵێت " بەڵام پلانێکی باش نەکراوە بۆ گرنگی فاکتەرەکانی تێگەیشتنی مرۆڤ لەم هەوڵەدا."

بۆیە کۆچ سپانا و 20 هاوکاری کە بریتین لە شارەزایی دەروونی مرۆڤ، شارەزای ڤاکسین و زانای کۆمەڵایەتی پێکەوە ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە کە تیایدا سەنگییان خسوتۆتە سەر ئەو بۆشاییانەی پێویستە پڕ بکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG