Accessibility links

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: ڕێژەی مردن چوار ئـەوەندەی پێشوو زیادیکردووە


دکتۆر دلۆڤان محەمەد
دکتۆر دلۆڤان محەمەد

سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە پارێزگای هەولێر و دۆخی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوایین پێشهاتەکانی کەرتی تەندروستی، دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتی" ئەوانەی کە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن زیاتر بەرکەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیکردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەک کەس مردووە بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 کەس مردوون."

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا سەرجەم بازاڕ و مۆڵ و شوێنەگشتیەکان و دوکان و مارکێتەکان و ئەو شوێنانەی بۆ کات بەسەربردنن و لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە وردی ئاماژەیان بۆ کراوە بە شەوان بەداخراوی دەمێننەوە و بە ڕۆژیش کراوە دەبن لەبەر بژێوی خەڵک، و ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن دەتوانرێت تا ڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵی ئەو ڤایرۆسە بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هەروەها گوتیشی" تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندان لە نێویاندا ئەوانەی کە هەناسەتەنگی و کۆکەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەکەیان گرتووە 50 نەخۆشن کە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا8 نەخۆش لە ژێرچاودێری چڕدایە."

دکتۆر دلۆڤان محەمەد دەشڵێت" گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە کە خەڵک زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەرکەوتە کەمدەبێتەوە و ئەو خەڵکەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵکو کەمتریش لەوەی کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا تۆمار کرابوو، ئەوەش بەهۆی کاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو کە ژمارەکان بەرەو کەمی ڕۆیشت."

جێگای ئاماژەیە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە 7048 کەس (1597 هەولێر، 5067 سلێمانی، 186 دهۆک، 198 هەڵەبجە) و ڕێژەی مردنیش گەیشتووەتە 240 کەس(29 هەولێر، 207 سلێمانی، 4 هەڵەبجە).

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:29 0:00


XS
SM
MD
LG