Accessibility links

هێرشێکی موشەکی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکاتە ئامانج


ڕۆژی یەکشەممە ناوچەی سەوزی بەغدا کراوەتە ئامانجی هێرشێکی موشەک، ئەو شوێنەی کە ژمارەیک باڵیۆزخانەی جیهانی لێیە بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکاشەوە.

بە پێی وتەکانی لەشکری عێراقی موشەکەکە نەگەیشتۆتە ئامانجەکەی و زیانی بە ماڵەکانی دەوروبەر گەیاندووە و بۆتە هۆی بریندار بوونی منداڵێک.

لەشکر دەشڵێت توانیویەتی " هێرشێکی تریش پوچەڵ بکاتەوە و دەستبگرێت بەسەر موشەکێکی کاتیوشاو دەزگای هەڵدانی موشەک کە بنکەی لەشکری تاجی باکوری بەغدای کردبوو بە ئامانج." هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە بەنکەی تاجین.

هیچ زانیارییەکی زیاتر لەو بارەیەوە نەدراوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە بوو کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا سیستمێکی دژە موشەکی تاقیکردەوە.

لەماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا، دیپلۆماتان و سەربازانی ئەمەریکا بوون بە ئامانجی دەیان هێرشی موشەکی لە عێراق و ئەمەریکاش کۆمەڵە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆ ئەو هێرشانە تاوانبار دەکات.

لە کۆتایی مانگی شەشدا هێزی عێراقی زیاتر لە 10 ئەندامی گروپێکی چەکداری سەر بە ئێرانی دەستگیر کرد بە تاوانی ئەوەی دەستیان لەو هێرشانەدا هەبووە.

XS
SM
MD
LG