ئوردن دەستیکردووە بە هەنگاوێکی نوێ بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو گەشتیارانەی بەم دواییانە چوونەتە شانشینەکەوە خۆیان لە ماڵەکانیان کەرەنتینە بکەن دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. کاربەدەستان دەڵێن گەشیارەکان بازنێکی ئەلیکترۆنی دەکرێتە دەستیان بۆ ئەوەی شوێنەکانیان بزانرێت.
ئەو کەسانەی دەچنە ئوردن دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەو هۆتێلانەی کە لەلایەن کاربەدەستانەوە بۆ کەرەنتینە کردن لە کەناری دەریای مردووی ڕۆژئاوای عەمانی پایتەخت دەستنیشان کراون بمێننەوە.
نزار عوبەیدەت دەمڕاستی هێزی ئوردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت پاش ئەو ماوەیەش دەبێت خۆیان لە ماڵەکانیان بۆ 14 ڕۆژی تر کەرەنتینە بکەن.
ئەو بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەملەکەتی دەوڵەتی ڕاگەیاند" بەکارهێنانی ئەو بازنە ئەلیکترۆنییە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات بۆ ئەوەکەسانەی لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینە دەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ڕێز لە ڕێنوماییەکانی کەرەنتینە بگیرێت."
شانشینی ئوردن ڕێوشوێنی زۆر توندی گرتۆتەبەر لەناویاندا قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بڵاوکردنەویە درۆن بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.
هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هەزارو 147 حاڵەتی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە و تەنها 10 کەس بههۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.