Accessibility links

نزیکەی 5 ملیۆن دەرفەتی کار لە ئەمەریکا زیاد دەکات


حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لە مانگی شەشدا نزیکەی 5 ملیۆن دەرفەتی کار بۆ ئابوری ئەمەریکا زیاد بووە ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆری بازاڕی ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوون و نزیکەی 1 ملیۆن و 4 سەدا هەزار کەسی تریش لە هەفتەی ڕابوردۆوە داخوازینامەی هاوکاری بێکارانیان پڕکردۆتەوە.

ئۆفیسی ئاماری کار دەڵێت ڕێژەی بێکاری لە ئەمەریکا لە مانگی 6 11.1 بوو ئەمەش ڕێژەیەکی باشترە بەبەراورد لەگەڵ 13.3ی مانگی پێنج. بەڵام ئاماری مانگی 6 لە ناوەڕاستی مانگەکەدا تۆمارکراوە بەر لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی تر لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا زیاد بکاتەوە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە کۆشکی سپی ئاماژەی بە زیادبوونی ڕێژەی کارکردن لە ئەمەریکا کرد و گوتیشی پێشوەچوونەکان زیاترن لەوەی کە پێشبینی دەکرا. سەرۆکی ئەمەریکا کە هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە مانگی 11 ی ئەمساڵدا گوتیشی " ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ ئەوە دەسەلمێنێت کە ئابوریمان زۆر بە خێرایی و بەهێزەوە دەگەڕێتەوە" ئەو گوتیشی " کارکەران دڵنیان لە دۆزینەوەی کاردا، بازاڕی بۆرسە بەرزدەبێتەوە."


پاشان سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەو سێکتەرەکانی ئەو کارانەکرد کە لە مانگی شەشدا زیادیان کردووە.

شایانی باسە بەر لەوەی پەتای کۆرۆنا دەستپێبکات ڕێژەی بێکاری لە ئەمەریکا گەیشتە 3.5 و ئەمەش نزمترین ئاست بوو لەماوەی 50 ساڵی ڕابوردوودا. بەڵام لە ماوەی 3 مانگ و نیوەی پەتای کۆرۆنا نزیکەی 50 ملیۆن ئەمەریکایی کارەکانیان لەدەستدا.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردۆوە ملیۆنان کەس گەڕاونتەوە سەر کارەکانیان بەڵام هێشتا ئەوانەی کاریان نەماوە ڕووبەرووی سەختییەکی نوێی ئابوری دەبنەوە لە کاتێکدا هاوکاری حکومەت لە دەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی کە کارەکانیان لەدەستدابوو بە بڕی 600 دۆلار لە کۆتایی مانگی حەوت تەواو دەبێت.

XS
SM
MD
LG