بە پێی سەرچاوەکان لە ئێرانەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گڕێکی زۆر لە دارستانەکانی مەڕەخێڵەی سەر بە شاری پاوە بەربوو و لە ئەنجامدا سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی ئەندامی تیمی ژینگەی ژیوای پاوە لەکاتی هەوڵەکانیان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە گیانیان لەدەستدا.
هەورامان زاگرۆس دانیشتوویەکی شاری پاوە ڕووداوەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوەو گوتی " قوربانییەکان بریتین لە موختار خەندانی تەمەن 42 ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی نەوسود، بیلال محەمەدی تەمەن 33 ساڵان خەڵکی شاری پاوە و یاسین کەریمی تەمەن 50 ساڵان خەڵکی شاری پاوە."
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری کەوتنەوەی گڕەکە بە دروستی ڕانەگەیەندراوە.
هەر ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی مهری ئێرانی ڕایگەیاند ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی ئیلامیش کەوتۆتەوە و دەڵێت هەوڵەکان بەردەوامە بۆ کۆنتۆڵکردنی ئەو ئاگرە بەڵام ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەی بە زیانی گیانی ئەو ئاگرە داوە.