Accessibility links

حەسەن ڕۆحانی: سزاکانی ئەمەریکا و ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتە هۆی ساڵێکی زۆر سەخت بۆ ئێران


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە خراپترین ساڵدا تێدەپەڕێت بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا و پەتای کۆڤد19.

قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ڕەوشە ئابورییەی ئێرانی خراپترکردووە کە پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە لە ساڵی 2018، تێکچوو. ڕۆژی دووشەممەی ڕابوردوو نرخی ڕیاڵی ئێرانی گەیشتە نزمترین ئاست بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکایی.

ڕۆحانی لە وتارە تەلەفیزیۆنییەکەیدا ڕایگەیاند " بەهۆی فشاری ئابوری دوژمن و پەتاکەوە ئەم ساڵ سەختترین ساڵ بووە."

ئەو گویشی "ئەو فشارە ئابورییەی لە ساڵی 2018 وە دەستیپێرکدووە زیادی کردووە و ئەمڕۆ بەهێزترین فشار لەسەر وڵاتە خۆشەویستەکەمان هەیە."

لە ماوەی ڕابوردوودا حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە ئێراندا زیادیان کردووە لەو کاتەوەی کە قەدەغەکردنەکانی هاتووچۆ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لە ناوەڕاستی مانگی چوارەوە هێواش هێواش کۆتاییپێهات.

بەم دواییانە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕۆژانە لە سەرو 100 کەسەوەیە ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی دوو مانگدا ژمارەکان بەوجۆرە بن.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا زیاتر لە 2 هەزارو 489 حاڵەت تۆمار کراوە.

ڕۆحانی گوتی بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا بۆ ماوەی دووهەفتە دەبێتە زۆرەملێ و لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

XS
SM
MD
LG