Accessibility links

سەڵاحەدین دمیرتاش داوای ڕزگارکردنی ژیانی ئەو پارێزەرانە دەکات کە مانیان گرتووە


سیاسەتمەدارو هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان، سەڵاحەدین دمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەدایە لەسەر تۆڕی تویتەر سەبارەت بە دوو پارێزەری ئەندامی بیرۆی یاسایی گەل، پارێزەر ئیبرو تیمتیک و پارێزەر ئایتاچ ئونسال، کە هەردووکیان مانیان لە خواردن گرتووە، پەیامێکی پێشکەش بە وەزیری دادی تورکیا عەبول حەمید گول کرد.

سەڵاحەدین دمیرتاش دەڵێت " لە دەرەوەی فکری سیاسی تکاتان لێ دەکەین مەهێڵن مرۆڤایەتی بمرێت."

ئەو دەشڵێت "ئەمە یەکەمجارە بۆ هاوکارەکانم داواکارییەکم لە سیاسەتمەدارێک هەبێت تکایە ئەم کارە بکە، با پارێزەران ئیبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونسال بژین."

تیمتیک و ئونسال لە مانگی چوارەوە بۆ داواکاری مافەکانیان دەستیان کرد بە مانگرتن لە خواردن گرتووە و هەتا دێت باری تەندروستیان خراپتر دەبێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان مەم بۆتانی لە ئەستەنبوڵ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00


XS
SM
MD
LG