Accessibility links

دکتۆر موستەفا جەراحیان: لێکۆڵینەوەکان لە ئەڵمانیا وا نێشان دەدات مندالان بە دەگمەن تووشی ڤاێرۆسی کۆرۆنا دەبن


Dr. Mostafa Jarahian. MD.PHD
Dr. Mostafa Jarahian. MD.PHD

دیارە هێشتا پەتای کۆرۆنا دەستی لە یەخەی مرۆڤەکان بەر نەداوە و لە زۆر وڵاتاندا پێشبینی شەپۆلی دوو و سێش دەکرێ. مناڵان کە ئاێیندەی وڵاتانن، سەبارەت بە توشبوونیان بەم پەتایە نگرانی هەبوو، بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە هەندێ وڵاتاندا وەکو ئەڵمانیا دەرئەنجامەکان پێچەوانە نیشان دەدات.

ئاخۆ بۆ ئەو نگرانیە لە پێشدا هەبوو؟

تا ئێستا لێدوانی زۆری لە پزشکان و شارەزایان دژ بە یەکتر بوونە، چ گەرەنتیەک هەیە ئەم لێکۆڵینانە درووست دەربچن؟

ئێمە ئەزانین لە نەخۆشی ئینفلاونزا، لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێک دەگوازرێتەوە، چ لە منداڵەوە بۆ گەورا وە یاخود لە گەوراوە بۆ منداڵ، ئەگەر کۆرۆناش بەشێکە لەو نەخۆشیە بۆ دەبێ گواستنەوەی جیاواز بێت؟

هۆێ چییە وڵاتێک وەکو سوید رێگا بە منداڵەکان دەدات لە سەر خوێندنەکانیاندا بەردەاوم بن، بەڵام وڵاتانێکی تر وەکو ئەمەریکا یان ئەڵمانیا رێگا نادەن؟

دکتۆر موستەفا جەراحیان لێکۆڵەر لە ناوەندیەکانی شێرپەنجەی ئازمایشگای هاێدڵربگ لە ئەڵمانیا و هەر وەها دکتۆراە لە بیولۆژی و ژنتیک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو لێکۆڵینەوانە لە سێ شاری گەورەی ئەڵمانیا ئەنجام دراوە، کە لە دەرئەنجام وا دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە ژێر تەمەنی ١٠ ساڵیدایە زۆر زۆر کەمتر تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، نزیکەی پێنج هەزار کەس تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە، یەکێک، داێک یان باوک لەگەڵ منداڵەکەدا، واتە دوو هەزار پێنسەد مناڵ لەگەڵ دوو هەزار پێنسەد باوک یان داێک لەو لێکۆلینانەوەدا بەشداریان کردووە وا نیشانی داوە ئەو منداڵانەی لە ژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان. هەر بە دەگەمەن شیانی هەیە تووشی ڤاێرۆسەکە بن، بەڵام تا تەمەنیان لەسەرەوەتر بێت زۆرتر شیانی هەیە تووشی ئەو ڤاێرۆسە بن، بەڵام لەو خانەوادانە کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، یەکێک باوک یان داێک تووشی ئەو ڤاێرۆسە بوونە، بەڵام بە پێچەوانەوە مناڵەکان لەبەرامبەر ڤاێرۆسەکەدا بەرگریان نیشان داوە".

Belgium EU Virus Outbreak
Belgium EU Virus Outbreak

دکتۆر جەراحیان هەر وەها دەڵێت " گرەنتی درووست دەرچوونی ئەو لێکۆڵینەوانە ئەوەیە زۆر بەرفراوان بوە و لە سێ شاری گەورەی ئەڵمانیادا بەرێوە چووە، لە لایەن خودی حکومەتەوە ئەنجام دراوە، وە دەرئەنجامەکان لە هەر سێ شارەکەدا لە یەکەوە نزدیک بوونە، وە لەوە گرنگتر ئەوەیە ئێستاکە ئیالەتەکان دەستیان کردووە بە کردنەوەی خوێندگاکان و باخچەى ساوايان و بگرە بێ ئەوەی دەمامکیش بە کار بهێنن، وە ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەو ترسە شکاوە".

دکتۆر جەراحیان دەشڵێت " سەبارەت بەوەی بۆ دەبێت تووشبوون بەو نەخۆشیە لە نێوان مناڵان و گەورەکاندا جیاوازی هەبێت، لەیرەدا دتوانین دوو دەرئەنجاممان هەبێت، یەک بە هۆێ ئەوەی مناڵان سیستمی بەرگری خودیان زۆر بەهێزترە لە بەرامبەر سیستمی بەرگری وەرگرتنیان وە سیستمە خودیەکە کە بەرەنگاری ئەو ڤاێرۆسە دەبێتەوە، ئەمە ئەو گرنگیە پێشان دەدات هەرچەند بچووکتر بێت ئەو سیستمە بە هێزترە وە هەرچەند تەمەنت لەسەرەوەتر بێت سیستمی وەگرتنت بە هێزتر دەبێت و سیستمی بەرگریت لاوازتر دەبێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG