Accessibility links

سەرۆک ترامپ فرمانێکی نوێ بۆ پاراستنی پەیکەرەکان دەردەکات


سەرۆک ترامپ دەڵێت بڕیارێک دەردەکات بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان کە هێرش دەکرێتە سەریان هاوکاتی ئەو ململانێیەی بەهۆی ڕەگەزپەرستیەوە دروستبووە لە ئەمریکادا پاش کوژرانی جۆرج فلۆید بە دەستی پۆلیس.

سەرۆک ترامپ ڕوون و ئاشکرا بووە لەسەر لادانی پەیکەرەکان و هەموو ئەو شتانەی تری پەیوەندییان بە دیاردەی کۆنفێدراڵیەوە هەبووە و جێی مشتومڕ بوون لە مێژووی ئەمریکادا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت "فرمانێکی نوێ دەردەکەم بەمزووانە و پەیوەندی دەبێت بەو پەیکەر و شوێنەوارانەوە، بەڵام بە ڕێگەیەکی فەرمیانەتر."

هاوکاتی ناڕەزایی دەربڕینەکان بەهۆی دیاردەی نایەکسانیەوە لە ئەمریکادا، ژمارەیەک پەیکەری کەسایەتیە مێژووییەکان لادران یان تێکشکێندران.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە "ئەوانەی هەوڵی لادانی پەیکەری سەرۆک ئەندرو جاکسنیان داوە کە لە بەرامبەر کۆشکی سپی دانراوە، ڕووبەڕووی سزای 10 ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە بەپێی یاسای پاراستنی یادگارگای جەنگاوەرە دێرینەکان."

لەو یاسایەی سەرۆک ترامپ ئاماژەی پێکردووە، هەر کەسێک بە مەبەست هەوڵ بدات هەر پەیکەرێک، تابلۆیەک،شوێنەوارێک تێک بشکێنێت یان زیانی لێبدات ئەوا سزای دارایی یان زیندانیکردنی تا 10 ساڵی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بەپێی ئەو یاسایە لەوانەیە هەردوو جۆری سزاکە بسەپێندرێن.

XS
SM
MD
LG