جودابیرانی باشوری یەمەن دەستیان گرتووە بەسەر دورگەی سۆکوترا لە دەریای عەرەب و فەرمانڕەوای دورگەکەیان لەکار لابردووە و هەروەها هێزەکانی ئەو حکومەتەیان دەرکردووە کە عەرەبستانی سعودیە پشتیوانی لێ دەکات.
ئەنجومەنی کاتی باشور کە بە STC ناسراوە، لە مانگی 4 دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری لە باشور ڕاگەیاند، ئەمەش هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاڵۆزتر کرد بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەو شەڕەدا کە حکومەت و هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوە حوسیەکان دەکەن کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات و باکوری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ڕۆژی شەممە STCڕایگەیاند دەستیگرتووە بەسەر دامودەزگا حکومییەکان و بنکە لەشکرییەکان لە دورگەی سەرەکی سۆکوترا.
حکومەتەکەی سەرۆک عەبد رەبۆ مەنسوڕ هادی ئیدانەی ئەو کردارەی کردووەو بە کودەتایەکی تەواو بۆ سەر دورگەکە ناودێری کردووە و هێزەکانی STC تاوانبار کردووە بەوەی بە شێوازێکی دەوستەو تاقمی تاوانکاری هێرشیان کردۆتە سەر بنکەو بارەگا حکومەییەکان.