Accessibility links

پەیامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژی جیهانی پەنابەران " هەمو کردارێک گرنگە"


وێنەیەک بۆ ڕۆژی جیهانی پەنابەران لەلایەن هونەرمەند لوقمان ئەحمەد
وێنەیەک بۆ ڕۆژی جیهانی پەنابەران لەلایەن هونەرمەند لوقمان ئەحمەد

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پەیامی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانی ئەمساڵی کردووە بە " هەمو کردارێک گرنگە" لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەتای کۆرۆناو زۆری ژمارەی پەنابەران بەهۆی شەڕو وێرانکارییەوە دەبێتەوە.

شەڕو ئاژاوە، برسێتی و خراپی باری ئابوری بووەتەهۆی کۆچکردنی نزیکەی 80 ملیۆن لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش نزیکەی دوو هێندەی دە ساڵی ڕابوردووە.

كلمتاین نیکوالا سەلامی، بەڕێوەبەری UNHCR بۆ دەڵێت تەنها لە ئافریکا، شەڕو پێکدادانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، بۆرکینا فاسۆ و ناوچە بیابانییەکان نزیکەی 6 ملیۆن و سێسەد هەزار پەنابەری زیاد کردووە.

ئەو بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە " پێم وایە ئێمە لەمڕۆدا کۆچکردنێکی بە زۆرەملێی بێ ئەندازە دەبینین، کە نزیکەی 80 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارە بوون."

ئەو گوتیشی لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ئەو پەیامەی کە ئەمساڵ هەمانە ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە دەتوانین پێکەوە گۆڕانکاری ئەنجام بدەین و هەمو کردارێکیش گرنگی خۆی هەیە.

XS
SM
MD
LG