Accessibility links

هێرشەکانی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان


لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا بە بەردەوامی سنوری قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بە بیانوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە بۆردومان دەکرێت. پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیلیان لە گوندی سیدانی گەلی باڵندای سەر بە ناحیەی شێلادزێ کردە ئامانج، هەرچەندە ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی گەشتیارییە و لە وەرزی هاویندا ژماریەکی زۆر خەڵکی بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕووتێدەکەن.

لەو هێرشەدا سێ گەنج گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان بران.

پەیبەر ئەرتیسی چالاکوان و ڕۆژنامەوان، کە خەڵکی ناحیەی شێلادزێیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو هاووڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە هەرسێکیان گەنجن و بە تەمەن ترینیان تەمەنی 25 ساڵە.

ئەو گوتیشی " ئەم ڕووداوە خەڵکی زۆر دڵگران کردووەو هەوەها خەڵکی توشتی ترس و دڵەڕاوکێش بوون."

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی قەزای ئامێدی ئاماژەی بەوە کرد تەرمی هەر سێ کەسەکە گەیشتۆتە نەخۆشخانە بەڵام تەرمەکانیان بەهۆی بۆردومانەکەوە سوتاوە و بەشێک لە جەستەشیان پارچە پارچە بووە.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا تەنها لە ناحیەی شێلادزێ 27 کەس بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانیان بە بیانوی هەبوون گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە، کوژراون.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان کاوە عومەر لە دهۆک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00


XS
SM
MD
LG