Accessibility links

ڕوسیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران


ڕوسیا بەڵێن دەدات پشتیوانی لە ئێرانی هاوپەیمانی بکات و ڕێگری لە هەوڵەکان بکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئەجێندای دژە ئێران هاوکاتی ناکۆکییەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی ئەو وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ لە میانەی سەردانێکی محەمەد جەواد زەریفی هاوشانی بۆ مۆسکۆ ئەم قسانەی کرد.

ئەم گرژییە نوێیانەش لە کاتێکدایە ڕێککەوتنی ناوکی زلهێزانی جیهان خەریکە بە تەواوەتی هەڵدەوەشێتەوە. بەڵام ڕوسیا هەوڵ دەدات بەهەر جۆرێک بێت ڕێککەوتنەکە بپارێزێت.

پاش کۆبونەوەی لەگەڵ جەواد زەریف، لاڤرۆڤ بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوی کەس نەتوانێت ئەم ڕێککەوتنانە لە ناوببات".

لاڤرۆڤ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای تاوانبار کرد بەوەی هەوڵ دەدات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاربهێنێت بۆ فشار خستنە سەر ئێران.

لاڤرۆڤ گوتی " واشنتن هچ مافی ئەوی نییە سزای ئێران بدات، بەوەی باڵادەستی بەسەر ئەنجومەنی ئاسایشدا هەیە." ئەو گوتیشی پلانی ئەمەریکا بۆ درێژکردنەوەی ئابلوقەی چەک لەسەر ئێران پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە.

دیپلۆماتی باڵاری ڕوسیا گوتیشی " ڕوسیا بە توندی دژی هەر هەوڵێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئەجێندای دژ بە ئێران دەوەستێت."

وەزیری دەرەوەی ئێران جەود زەریف ڕووداوەکانی لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران کە بە ڕێککەوتنی بەرجام ناسراوە، بە مەترسیدار لەقەڵەم دا.

لەو کاتەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر سەرۆک دانۆڵد ترامپ بڕیاری کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە و دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی دا، تارانیش هێواش هێواش دوورکەوتۆتەوە لە وابەستەیی بە ڕێککەوتنەکەوە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆم نێونەتەوەیی دەڵێت لە ئێستادا یۆرانیۆمی پیتێندراوی عمبارکراوی ئێران هەشت ئەوەندەیە کە لە ڕێککەوتنەکەدا بۆ دیاری کرابوو. هەرچەندە ئاستی پیتاندنەکە زۆر کەمترە لەوەی کە بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ناوکی پێویستە.

ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی داوای لە ئێران کرد ڕێگە بدات بە پشکنینی دوو جێگای کە ڕەنگە چالاکی ناوکی تیادا ئەنجام درابێت.

XS
SM
MD
LG