Accessibility links

تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیان و حکومه‌ت


سه‌رۆکی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هوشداری ده‌ده‌نه‌ حکومه‌ت و هاووڵاتیان له‌ خراپی دۆخی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆرۆنادا و ده‌ڵێن له‌کۆی 16 توشبووی ڤایرۆسه‌که‌ 5 نه‌خوشیان نیشانه‌ی توندیان هه‌یه‌ و 2 نه‌خوشیشیان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.

د. جیهاد ئیبراهیم سه‌رۆکی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ که‌ هاووڵاتیان متمانه‌یان پێی نه‌بیت ، راسته‌ دۆخی ئابوری خراپه‌ ناکرێت هه‌موومان چاو له‌ئاست نه‌خوشیه‌که‌ داخه‌ین و گه‌ر به‌م جۆره‌ بڕوات کاره‌سات ڕووده‌دات.

سه‌رۆکی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا که‌ پێشتر له‌ ڕیگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ڤیدۆییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم داوکاریه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی گه‌یاند، ڕایگەیاند هەتا ئێستا داواکارییه‌ پێویستیه‌کانیان دابین نه‌کراون و داوکاریش بوو له‌ خێرخوازان به‌ده‌م نه‌خوشخانه‌که‌وه‌ بین که‌ چه‌ندین که‌م کورتیان هه‌یه‌ و پێویستن.

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو هه‌فته‌دا حاڵه‌ته‌کانی توشبوونه‌وه‌ به‌ ڤایرۆسه‌که‌ ڕووی له‌هه‌ڵکشانه‌ و ڕۆژانه‌ش له‌ نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست وه‌ک تیمه‌ ته‌ندروستیه‌کان ده‌ڵێن ناتوانن به‌ ده‌م نه‌خوش و گومانلکراوانه‌وه‌ بن و تیمه‌کانیشیان خۆبه‌خشن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00


XS
SM
MD
LG