Accessibility links

قایمقامی چۆمان: سنوورەکانمان توندوتوڵە و رێنماییە تەندروستییەکان زۆر باش جێبەجێ دەکرێن


ئەحمەد قادر
ئەحمەد قادر

لە قەزای چۆمان و دەوروبەری 21 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکی گەورەی پشکنین لەو قەزایە دەستیپێکرد و کاربەدەستانی دەڤەرەکەش پێیان وایە حاڵەتی چۆمان مەترسیدارە.

ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای چۆمان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گووتی" لیژنەی باڵای کۆرۆنا دوێنێ20 حاڵەتی پۆزەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە قەزای چۆمان تۆمارکرد. لەسەر داواکاری تەندروستی چۆمان و لایەنی پەیوەندیدار هاتنە دەرەوە و چوونە ژوورەوە بۆ قەزای چۆمان بە پێی پێویست نەبێت ڕاگیراوە و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و دەوامی فەرمانگەکانیش ڕاگیراون و تیمەکان سەرقاڵی پشکنینن تا بزانین ئەو ڤایرۆسە تا چەند بڵاوبووەتەوە، لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆمەڵێک بریاری داوە تا کۆنتڕۆڵی ئەو بارۆدوخە نەخوازراو و مەترسیدارەی کە ڕووبەڕوومان بووەتەوە بکەین و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەوە بمێننەوە."

قایمقامی قەزای چۆمان گووتیشی" لە سەنتەری قەزا تا دەگاتە ناحیەی حاجی ئۆمەران ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندوتوڵ کراون بۆ ئەوەی بتوانین کۆنتڕۆڵی ئەو بارۆدوخە بکەین. سەرچاوەی ڤایرۆسەکە کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکانی گرتوخانەی قەڵای سوسێ یە لە پارێزگای سلێمانی کە لە ئەرکی خۆی گەراوەتەوە و بەرکەوتەی زۆربووە و بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەناو سەنتەری قەزا."

سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ئەحمەد قادر دەڵێت لە سنوورەکان بەهۆی توندوتوڵی کەس نەیتوانیوە دزە بکات چونکە سنوورەکان داخراون، لە ئێرانەوە نییە بەپێچەوانەوە هەموو ئەو پرۆپاگندانە رەت دەکەینەوە چونکە سنوورەکانمان توندوتوڵە و رێنماییە تەندروستییەکان زۆر باش جێبەجێ دەکرێت و چاودێری کارۆباری قاچاغ و هاتنە ژوورەوە دەکەین و مەجالمان نەداوە خەڵک بە قاچاغ ڕوو لەو ناوچەیە بکات، ئەوەی حاجی ئۆمەرانیش فەرمانبەرێک کە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دادەنیشێت لە حاجی ئۆمەران دەوام دەکات پێ دەچێت ئەوانی دیکەش بەرکەوتەی ئەو فەرمانبەرەبن بویە هیچ حاڵەتێک لە دەرەوەی وڵات داخل نەبووە.

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لەگەڵ قایمقامی چۆمان

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:06 0:00


XS
SM
MD
LG