Accessibility links

سەرکردەیەکی باڵای گروپێکی سەر بە ئەلقاعیدە لە ئافریکا دەکوژرێت


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕێبەری لەمێژینەی گروپێکی تیرۆرستی سەر بە ئەلقاعیدە لە باکوری ئافریکا مردووە.

کاربەدەستانی سەرکردایەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئافریکا ڕۆژی شەممە بە پێی هەڵسەنگاندنێکی سەربەخۆی ئۆپەراسیۆنەکەی 3 ی مانگی شەش بە ڕیبەرایەتی فەرەنسا، ڕایگەیاند کوشتنی عەبدولمەلیک درۆکدەلی ئەمیری ئەلقاعیدەی لە مەغریبی ئیسلامی ناسرو بە AQIM پشتڕاست کردەووە.

گوتەبێژی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ئافریکاکرس کارنس بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند " ئەم ئەرکە سەرکەوتنێکی گشتگیرە." گوتیشی " ئەمە نمونەیەکی جوانی هاوکاری و هاوبەشی بووە بۆ هەڕەشەکانی سەریان." ئەو ستایشی فەرەنسای کرد بۆ وابەستەیی بە شەڕی دژ بە ئەلقاعیدە و داعش لە ئافریکا.

هێزەکانی فەرەنسا لە ئۆپەراسیۆنێکدا درۆکدیلیان لەناوبرد، کە کەسایەتیەکی ناوداری بازنەیگروپە جیهادییەکان بوو لە باکوری ئافریکا.

XS
SM
MD
LG