Accessibility links

جەمیل شوانی: ئەوانەی گومان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کورۆنا دەکەن، بەهەڵەداچوون


پەتای کۆڤید19 لە چین لە کۆتایی ساڵی 2019 سەری هەڵدا وپاشان لەسەرانسەری دونیا بڵاوبۆوە ومەترسییەکی بێپێشینەی لە ناو کۆمەڵگەکانی جیهاندا بەرپاکردوو بووە مایەی سازکردنی دڵەڕاوکێ وپشێوی لە ناو خەڵکدا. ڤایرۆسی کورۆنا ئازارێکی زۆر توند لە کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکات و لە زۆرحاڵەتدا دەبێتە مایەی گیان لەدەستدانی ئەوکەسانەی دووچاری دەبن، بەتایبەتی ئەوانەی بەرگری بەدەنیان سست ولاوازە.

دانیمارک یەک لە وڵاتە سەرەکییەکانی ئەوڕوپابوو کە هەرزوو ڕێنەمایی و ڕێوشوێنەکانی گرتەبەر بۆ ڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وهەنگاوی نا بۆ داخستنی وڵاتەکە لە 13 ی مانگی سێدا. ئەمەش لە ئاکامی ئەوەی کە بەشێوەیەکی بەرداوام وپەرەسەندوو خەڵک دەخرانە نەخۆشخانەکانەوە. ئایا دانیمارکییەکان پەیڕەوی مەرج و ڕێنماییەکانی بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە دەکەن؟ حکومەتی دانیمارک ئایا هاوکاری ئابووری بۆ خەڵکەکە دابین کردووە ودەکات؟ بەتایبەتی کە پەتاکە کاریگەرییرکی زۆری لەسەر باری ئابووری داناوە. حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمریکا لەم وتووێژەیدا لە گەڵ جەمیل شوانی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە دانیمارک تیشک دەخەنە سەرئەم بابەتانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:17 0:00


XS
SM
MD
LG