Accessibility links

هەسەدە هەڵمەتێکی نوێی دژ بە داعش دەستپێدەکات


هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵمەتێکی نوێی دژ بە داعشیان لە نزیک سنوری عێراق دەستپێکرد پاش ئەوەی بەمدواییانە هێرشەکانی داعش لەو ناوچانە زیادی کردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە لە شەوی ڕابوردووەوە بۆ سەر شانەکانی داعش لە ناوچە گوندییەکانی هەردوو پارێزگای حەسەکەو دێرئەلزور دەستیپێکردووە. بە پێی زانیارییەکانی نێو هێزەکانی سوریای دیموکرات هەتا ئێستا 21 کەسیان بە گومانی ئەندامێتی داعش دەستگیر کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنە خۆجێهیەکانی ناو سوریا نزیکەی 6 هەزار سەربازی یەپەگەو یەپەژە و هێزی تایبەت لەم هەڵمەتە نوێیەدا بەشدارن و ئەم هەڵمەتەکە بە هەماهەنگیلەگەڵ هێزی هاوپەیمانی دەکرێت و پشتیوانی هێزی ئاسمانیشیان هەیە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی دەڵێت لەشکری عێراقیش بەشداری لەم هەڵمەتە دەکەن.

هەسەدە دەڵێت " ئەم هەڵمەتە نێوەندەکان و حەشارگەکانی داعش دەکاتە ئامانج."

لە مانگی 3 ی ساڵی 2019 وە کە داعش دواین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی لە سوریا لەدەست دا، بەبەردەوامی هێزەکای سوریای دیموکرات دەکاتە ئامانج و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی شکستپێدانی ئەوەی کە بە خەلافەت ناوی نابوو دەکات.

XS
SM
MD
LG