Accessibility links

یاسادانەرێکی ئەمەریکا پرۆژە یاسایەک ئامادە دەکات بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە پارێزگاریکردنی دادگا لە پۆلیس


لە کاتێکدا پشێوی و نائارامیەکان لە شارەکانی ئەمەریکا لەسەر گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست بەردەوامە،جەستن ئامش یاسادانەرێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەنیازە پرۆژە یاسایەک لەم هەفتەیەدا پێشکەش بکات و هیوا دەخوازێت بەم کارەی کۆتایی بهێنێت بە توندوتیژیەکانی پۆلیس ئەنجامی دەدەن ، هاوکات رێگە بە قوربانیەکانی دەستی پۆلیس دەدات دۆزی یاسایی تومار بکات دژ بەو پۆلیسانەی کاری نایاسای و نادەستووری دەکەن و قوربانیەکە یان خانەوادەکەشی دەتوانن داوای قەرەبووی دارایی لە پۆلیس بکەن.

لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەی دەرخستوە کە پەناپارێزی داداگا بۆ پۆلیس بەئەندازەیەکی زۆر پۆلیسی پاراستوە لە نەدانی پارە بە قوربانی یان خانەوادەکەی تەنانەت کە ئەگەر دادگاکان بگەن بەو دەرئەنجامەی کە ئەو پۆلیسە پێشێلی مافەکانی سیڤیلیش دەکات .

جەستن ئامش بەمدواییانە پارتی کۆماری بەجێهێشتپاش ئەوەی پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە لەدەسەڵات لادانی سەرۆک ترەمپ.جەستن هامش لە نامەیەکدا بۆ هاوکارانی دەڵێت کوشتنی دڕندانەی جۆرج فلۆید درێژکراوەی زنجیرەی ڕوداوە قێزەونەکانی ڕەفتارەکانی پۆلیس دەخاتە ڕوو ، ناوبراو دەشڵێت ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پۆلیس درێژەی دەبێت چونکە پۆلیس لە ڕووی یاسایی، سیاسی و هەروەها کلتوریشەوە پارێزراوە ... دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ئەمجۆرە ڕووداوانە ڕابگیرین و دووبارە نەبنەوە.

XS
SM
MD
LG