Accessibility links

ئێران گەڕانەوەی زانایەکی بەم زووانە لە گرتوخانەکانی ئەمەریکاوە ڕادەگەیەنێت


عەباس موسەڤی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
عەباس موسەڤی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئێران دەڵییت زانا سیرۆس ئەسغەری کە یەکێکە لە دەیان زانایانی تری ئێرانی لە ئەمەریکا بەندکراون، لەماوەی چەند ڕۆژانی داهاتوودا دەگاتەوە تاران.

ئەسغەری لە ساڵی 2016 دا لەلایەن دادگایەکی ئەمەریکییەوە تاوانبارکرابوو بەدزینی زانیاری گرنگی نهێنی بازرگانی لەو دەمەی لە سەردانێکی ئەکادیمیدا بووە بۆ ولایەتی ئۆهایۆ.

هەرچەندێکە ئەو زانا 59 ساڵ تەمەنە ، ئەوەی لە زانکۆی تەکنەڵۆژی شەریف لەتاران کاری ئەکرد، لەمانگی یانزەدا بێ گۆناه لەو تاوانە دەرچوو.

ئەسغەری لە مانگی سێدا بەڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی گوتبوو دەزگای کۆچبەری ئەمەریکا لە گرتووخانەیەک لە لۆیزیانا گلیان داوەتەوەو ناهێڵن بەرەو ئێران بڕواتەوە.

عەباس موسەڤی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە گوتی دۆسییەکەی ئەسغەری لە ئەمەریکا داخراوە و لەماوەی دوو تا سێ ڕۆژی تردا ئەگەڕێتەوە تاران. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە مانگی رابردوودا گوتبوی ئەسغەری لەو دەمەی لە بەندینخانەی ئەمەریکابووە توشی کۆرۆنابووە.

ئەگەر هاتو ئەسغەری بگەڕێتەوە ئێران ئەوا یەکەم گرتووی ئێرانی لای ئەمەریکا دەبێت کە بی ئاڵۆگۆرکردنی بەندکراوان لەنێوان ئێران و ئەمەریکابگەڕیتەوە وڵاتەکەی.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG