Accessibility links

خۆپیشاندانەکان لە ئەمەریکا بەردەوامن


ڕووبەڕوبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس بۆ شەشەمین شەو تا دۆینی یەکشەممە لە ئەمەریکا بەردەوامبوون.

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکاندا کە بەهۆی کوژرانی جۆرج فلۆید لە میناپڵس لە ولایەتی مینیسۆتاوە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیپێکرد، پۆلیس ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم کۆشکی سپیدا گازی فرمێسک ڕژێنی ڕشت بەسەر خۆپیشاندەراندا، هەروەها قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە واشنتون ڕاگەیەندرا و لە شارە گەورەکانی ئەمەریکادا بەمەبەستی ڕاگرتنی کاری تێکدەرانە و خۆپیشاندانەکان لەسەر توندوتیژی پۆلیس.

لۆس ئەنجلۆس، شیگاگۆ، مەیامی،دیترۆیت و فیلادلفیا لە نێوان چل شاری تردا بوون کە قەدەغەکردنی هاتووچۆیان لەدوای تاریکییەوە تیا راگەیەندرا. فەرمانڕەواکانی ولایەتەکانی تەکساس و ڤیرجینیا باری نائاساییان راگەیاندووە.

خۆپیشاندەران ڕۆژی یەکشەممە لە زۆربەی شارەکانی ئەمەریکا خۆپیشاندانیان سازکرد،کە سەرەتا بەشێوەیەکی ئاشتیانەبوو بەڵام لەدواییدا توندووتیژی ڵێکەوتەوە بە شکاندنی پەنجەرەی کۆگا و دوکانەکان و ئاگربەردان لە چەند شۆینێک و بەرد هاویشتنە پۆلیس.

لە واشنتون تێکرای پاسەوانانی نیشتیمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشەکە بانگکران تا یارمەتی پۆلیس بدەن ڕەوشەکە دابمرکێنێت.

جێ باسە بەلایەن کەمەوە چوارهەزار و چوارسەد کەس لەماوەی دوو ڕۆژانی ڕابردوودا لەسەر خۆپیشاندان لەسەرانسەری ئەمەریکادا دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ VOA News

XS
SM
MD
LG