Accessibility links

خۆپیشاندانەکان لە ئەمەریکا بەردەوامە


خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژ بەکوشتنی ڕەشپێستێك لە ئەمەریکا بەردەوامە، و چەند شار و ولایەتی گرتۆتەوە کە کردەوەی تووندوتیژی لێکەوتۆتەوە و لە هێندی شار قەدەخەکردنی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە.

لە ولایەتی مینیسۆتا کەسەرچاوەی خۆپیشاندانەکانە، پاسەوانی نیشتیمانی خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ دامرکاندنی خۆپیشاندەران پاش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و تاڵانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە چەند بەشێکی میناپڵس گەورەترین شاری ولایەتەکە ئەو شۆینەی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستی تیا کوژرا.

تیم واڵز فەرمانڕەوای مینیسۆتا دەڵێیت بڵاوبوونەوەی پاسەوانانی نیشتیمانی زۆر پێویستبوو چۆنکە ئاژاوەگێڕان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان دژ بە کوشتنی فلۆید بۆ نانەنەوەی ئاژاوەوگێرەشەوێنی بەکارئەهێنا.

خۆپیشاندانەکان بۆ پێنجەم ڕۆژ زۆربەی ولایەتەکانی ئەمەریکا گرتۆتەوە هەر لە ئەمسەری کەنارەکانی وڵاتەکەوە بۆ ئەوسەری،و لەشەوی شەممەدا سەڕەرای فەرمانی قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە چەند شارێکدا، خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و لەچەند شۆینێکدا لەگەڵ پۆلیس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

XS
SM
MD
LG