Accessibility links

پاپا فرانسیس: جیهان پاش کۆرۆنا جیاوازئەبێت


پاپای فاتێکان هوشیاریدا لەوەی دوابەدوای پەتای جیهانی کۆرۆناو هەموو شتیک جیاوازدەبێت، و مرۆڤایەتی یا بەشێوەیەکی باشتر ویا خراپترلێی دەرئەچێت و ئومیدی بۆ کۆمەڵگایەکی زیاتر ڕەوا و یەکسان خواست.

پاپا فرانسیس لە پەیامێکدا کە ڕۆژی شەممە بەزمانی ئیسپانی بڵاوکرایەوە گوتی دوا بەدوای دەر‌چوونمان لەم پەتایە، ناتوانین لەسەر ئەو کارانە بەردەوامبین کەدەمانکرد، و نە بەوشێوەیەی پێشترئەنجامان ئەدا، هەمو شتێک جیاوازئەبێت.

گوتیشی لە ئەزمونە گەوروەکانی مرۆڤایەتی ،و لە نێوانیاندا ئەم پەتایە،سا یا بەشێوەی باشتر و یا خراپیتر لێ دەرئەچین ، هەربۆیە لە ئێوە ئەپرسم ، ئەتانەوێت چۆنی لێ بێنەدەروە ؟ بەشێوەیەکی باشتر و یا خراپتر؟

پاپا فرانسیس گوتی ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارێتی بونیاتنانی واقعێکی نۆیداین ، لەم دەمەی جیهان لەئەمڕۆدا ئازار ئەچێژێت بەتایبەتی ئەوانەی هەژارترن.

XS
SM
MD
LG