Accessibility links

وەزارەتی دادی ئەمەریکا: لێكۆڵینەوە لەسەر مردنی جۆرج فلۆید ئەرکی سەرەکییە


پاش ئەوەی پیاوێکی ڕەشپێست کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرابوو بەهۆی هەڵەی پـۆلیسێک گیانیانی لەدەستدا، خۆپیشاندانی توندوتیژ لە میناسۆتا سەریهەڵدا و بۆ دوو ڕۆژە لەسەر یەک بەردەوامە. لە خۆپیشاندانەکانی شەوی چوارشەممەشدا پیاوێکی تر کوژرا و خۆپیشاندەران دوکانەکانی نزیک بنکەیەکی پۆلیسیان تاڵان کرد و گڕیان لە شتومەکەکان بەردا، هەتا سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەش بەردەوام دوکانەکان دەسوتان.

پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە لەسەر مردنی ئەو کەسەش دەکات کە شەوی چوارشەممە کوژرا .

خۆپیشاندان دەستبەجێ پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لە نزیک سێهەم بنکەی پۆلیسی شارەکە لە بەشی باشوری ئەو شارەی کە جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵان لە ڕۆژی دووشەممە تیایدا گیانی لەدەستدا دەستیپێکرد. ئەو لە کاتێکدا گیانی لەدەستدا کە ئەفسەرێکی پۆلیس چۆکی لەسەر گەردنی دانابوو هەتا بێهۆش بوو.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستگیرکردنەکەی فلۆیدی بێچەک لە شەوی دووشەممە زۆر بە خێرایی بڵاوبۆوە کەلەلایەن کەسێکەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیراوە، تیایدا نیشان دەداتلەسەردەم پاڵکەوتووەو دەستەکانیشی بەستراوە و هاوار دەکات یارمەتی بدرێت بەدەوام دەڵێت " تکایە ناتوانم هەناسە بدەم" بەر لەوەی بێهۆش ببێت.

براکەی فلۆید ڕۆژی پێنجشەممە بە کەناڵی CNN ی ڕاگەیاند زۆر دڵگرانە کە دەبینێت پیاوە ڕەشپێستەکان دەکوژرێن و لە توڕەی خەڵکەکە تێدەگات بەڵام داوای کرد خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە بن.

ئەو گوتی " بە پۆلیسیش دەڵێم ، دەمەوێت هەمو شتێک بەباشی بکەن، دەستبکەن بە کارەکانیان بە شێوەیەکی ڕاست چونکە هێشتا نەمبینیوە." لە کاتێکدا هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی ڕاگرێت گوتیشی " دادپەروەریم دەوێت."

XS
SM
MD
LG