Accessibility links

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست: لە ئەمەریکا تاوتوێی ئەنجامدانەوەی تاقیکردنەوەی ناوکی کراوە


ڕۆژنامەی واشنتن پۆست شەوی هەینی لە زاری کاربەدەستێکی باڵاو دوو کاربەدەستی پێشوی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لە هەفتەی ڕابوردوودا تاوتوێی ئەوەی کردووە ئایە یەکەم تاقیکردنەوەی ناوکی لەوەتای ساڵی 1992، ئەنجام بدات یان نا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەو بابەتە لە میانەی کۆبونەوەیەکی کاربەدەستە باڵاکانی ئاژانسەکانی ئاسایشی نیشتمانیدا تاوتوێ کراوە پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوسیا و چینی بەوە تاوانبار کرد کە تاقیکردنەوەی ناوکی ئاست نزم ئەنجام دەدەن.

هەرچەندە لەو کۆبونەوەیەدا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوکی نەدراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەلێت، لە کۆتاییدا بڕیارێک درا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تر لە وەڵامی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن ڕوسیا و چینەوە دەکرێن و دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ناوکی خرایەلاوە.

XS
SM
MD
LG